به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، دایه خاوه‌ر ئه‌شسیر، دایكی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به ناوی حه‌سه‌ن مه‌نووچێهری له ته‌مه‌نی ١٠٠ ساڵی دا كۆچی دوایی كرد.
هاوڕێ حه‌سه‌ن مه‌نووچێهری ناسراو به “حه‌سه‌ن حهمهنهچهیی” ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت په‌یوه‌ست به كاروانی نه‌مران بوو و گیانی له پێناو ئارمانه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌خت كرد. دایه خاوه‌ر دایكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه تا دوایین هه‌ناسه‌كانی وه‌فادار به ئامانجه‌كانی هاوڕێ حه‌سه‌ن مایه‌وه و خه‌می له‌ده‌ستدانی ڕۆڵه‌كه‌ی قورسایه‌كی زۆر خستبووه سه‌ر شانی. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌نووچێهری و دایه خاوه‌ر ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.