به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو: “عه‌لی په‌رویزی” تێكۆشه‌ری سیاسی و خه‌ڵكی شاری سه‌قز شه‌وی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، له ته‌مه‌نی ٦٦ ساڵی به‌هۆی جه‌ڵده‌ی دڵ بۆ هه‌میشه ماڵ ئاوایی له ژیان كرد.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه كاك عه‌لی تێكۆشه‌رێكی سیاسیی وره‌به‌رز و خۆشه‌ویستی ناو جه‌ماوه‌ری شاری سه‌قز بوو كه سه‌ره‌ڕای ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی له گرتووخانه‌كانی ڕژیمی پاشایاتی و كۆماری ئیسلامیی و هه‌روه‌ها ده‌ست كورتی، هیچ كات سه‌ری بۆ جه‌لادانی كۆماری ئیسلامیی دانه‌نه‌واند و تا دوایین ساته‌كانی ژیانی به‌سه‌ربه‌رزی ژیا. شایانی باسه، ته‌رمی كاك “عه‌لی په‌رویزی” ڕۆژی هه‌ینی له‌ناو ئاپۆڕه‌ی بنه‌ماڵه و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی شاری سه‌قز، سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی كۆرۆنا له گۆڕستانی “ئایچی” ئه‌مشاره ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه.