به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “سه‌ید نه‌سرۆڵڵا ئه‌حمه‌دی” باوكی پێشمه‌رگه‌یه‌كی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان به ناوی “جه‌میل ئه‌حمه‌دی” ناسراو به (ئارام) له ناوچه‌ی بایه‌نچۆی سنه كۆچی دوایی كرد.
“سه‌ید نه‌سرۆڵڵا ئه‌حمه‌دی” له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش له دایك بوو وه له ته‌مه‌نی ٨٨ ساڵی دا كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له گوندی “بایه‌نچۆ”ی سنه ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.
