“موعین عه‌بدوڵڵاهی” لاوی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و له بریندارانی شۆڕشی ژینا، له ژێر گوشاری هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، ناچار به كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو.
موعین عه‌بدۆڵڵاهی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شته و له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا كاتێك ته‌نیا ١٦ ساڵی بووه، چاوێكی به فیشه‌كی ساچمه‌یی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌ده‌ست داوه. ئه‌و گه‌نجه برینداره به هۆی گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ هه‌تاهه‌تایه ئێرانی به جێهێشتووه.