به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ده‌یان خێزانی خه‌ڵكی گوندی گیرانی سه‌ر به شارستانی فنووج به‌هۆی قه‌یرانی كه‌م ئاوی ناچار به كۆچكردن بۆ ناوچه‌كانی دیكه بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ماوه‌ی چوار مانگه گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شارستانی فنووج ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی بێ ئاوی بوونه‌ته‌وه به‌ڵام ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شارستانه هه‌ڵ نه‌گرتووه. نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه بووه‌ته هۆی كۆچكردنی ده‌یان خێزانی به‌لووچ و ژماره‌یه‌ك له ئاواییه‌كان به ته‌واوی چۆڵ كراون.