به‌پێی ئاماره‌كان، ژماره‌ی شارومه‌ندانی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان كه به شێوه‌ی نایاسایی له ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا بۆ وڵاتانی ئورووپایی كۆچیان كردووه، بۆ ١٨ هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له سێ ساڵی ڕابردوودا به گشتی ٧٥ هه‌زار شارومه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی قاچاخچیه‌كانی مرۆڤه‌وه بۆ وڵاتانی ئورووپایی كۆچیان كردووه و به هه‌زاران دۆلار له‌و ڕێگه‌یه‌دا سه‌رف كراوه، هه‌روه‌ها به‌ده‌یان كه‌سیش تووشی زیانی گه‌وره بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ندین كه‌س له لێواراوه‌كانی یۆنان و مانش یان سنووری بلۆلغارستان، له‌هستان و بیلاڕووس گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم، له‌و ٧٥ هه‌زار كه‌سه، ١٦ هه‌زار كه‌سیان ته‌نیا له شاری ڕاپه‌ڕین بوون و له ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا شه‌ش دانیشتووی ئه‌و شاره له ڕێگای گه‌یشتن به ئورووپا بێسه‌روشوێن بوون.
