به پێی ڕاپۆرته‌كان، به ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی سووری ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووه و به‌ره‌و سنووره‌كانی توركییه كۆچیان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی بێهداشتی ئێدله‌ب و ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی یارمه‌تی گه‌یاندن ڕایانگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی سێ حه‌فته‌ی ڕابردوودا زیاتر له ٧٠ هه‌زار هاووڵاتیی مه‌ده‌نی له ئێدله‌ب كۆچیان كردووه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌یی ئه‌ڕته‌شی سوورییه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ سه‌ر پێگه‌ی میلیشیاكان له ئێدله‌ب، بووه‌ته هۆی ئاواره‌بوون و گیان له‌ده‌ستدانی به هه‌زاران هاووڵاتیی. شایانی باسه، له مانگی ئاوریلیش زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نی له ئێدله‌ب ئاواره ببوون. ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه كه له كاتی ده‌ستپێكی هێرشه‌كان تا كۆتایی مانگی ئاوریل، زیاتر له ٩٠٠ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ٢٣٥ كه‌سیان منداڵن.