کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆچكردنی ٤ هه‌زار و ٥٠٠ پزیشك و په‌ره‌ستار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

كۆچكردنی ٤ هه‌زار و ٥٠٠ پزیشك و په‌ره‌ستار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات 3

له‌ ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٤ هه‌زار و ٥٠٠ پزشك، په‌ره‌ستار و كادری ده‌رمانی ئێران، بۆ وڵاته‌كانی ئاڵمان، ئیتالیا و ده‌وروبه‌ری كه‌نداوی فارس كۆچیان كردووه‌.

به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان، له‌ ماوه‌ی كمتر له‌ دوو ساڵی رابردوودا، ١١ هه‌زار و ٥٠٠ كادری ده‌رمان، به‌ هۆی خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی، كه‌می حه‌قده‌ست و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بۆ وڵاتانی جیهان كۆچیان كردووه‌. له‌و ماوه‌یه‌دا، كادری ده‌رمان به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام له‌ سه‌ر شه‌قام بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی بایه‌خیان به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌.