سه‌رۆكی ڕێكخراوی نیزام په‌ره‌ستاری ئێران ڕایگه‌یاند: ساڵانه هه‌زار و ٨٠٠ په‌ره‌ستار به‌هۆی خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی بۆ وڵاتانی دیكه كۆچ ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د نجاتیان سه‌رۆكی ڕێكخراوی نیزام په‌ره‌ستاری له وتوووێژ له‌گه‌ڵ ده‌نگ و ڕه‌نگی ڕژیم ڕایگه‌یاند: هه‌ر ساڵ هه‌زار و ٨٠٠ په‌ره‌ستار له ئێران كۆچ ده‌كه‌ن. په‌ره‌ستارێكی ئێرانی له ئاڵمان ده‌توانێت مانگانه چوار هه‌زار یۆرۆ وه‌ربگرێت و لانیكه‌می ژیانێكی ئاسایی بۆ خۆی ده‌ستبه‌ر بكات له حاڵێكدا په‌ره‌ستارانی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین. ناوبراو كۆچكردنی كادری ده‌رمانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ناو برد و داوای له به‌رپرسانی حكوومه‌ت كرد كێشه و گرفته‌كانی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.