سامان سه‌یدی، ناسراو به سامان یاسین، هونه‌رمه‌ندی ناڕازی و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، پاش ئازادی له زیندان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچی كردووه.
سامان یاسین ٨ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١ له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا به موحاره‌به تۆمه‌تبار و به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ پێنج ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه بۆ زیندانی شاری بابه‌ك له پارێزگای كرمان گوڕدرا. ناوبراو به‌هۆی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه و ئازارانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه دیتبوو، دوو جار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی كار و به‌هۆی پێدانی زۆره‌ملێ ده‌رمانی نه‌ناسراو دۆخی ته‌ندرووستی تێك چوو. ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ئه‌و به‌ندكراوه ساسیه به دانانی وه‌سیقه‌ی قورس له زیندان ئازاد و مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی پێ درا. له ڕۆژانی ڕابردوودا، سامان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچی كردووه و ئێستا له شوێنكی ئه‌من دایه.