شاعیر و فەرهەنگنووسی كورد، سەحەر موعێزی و كوڕە نووسەرەكەی به ناوی پووریا سادقی، دوای ماوەیەك لە نادیاریی چارەنووسیان، به‌هۆی گوشاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ئێرانیان به‌جێهێشت.
بەپێی زانیارییه‌كان، مانگێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌حه‌ر موعێزی و كوڕەكەی بۆ تاران سه‌فه‌ریان كرد و لەو كاتەوە چارەنووسیان نادیار بوو. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو نووسه‌ره ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌حه‌ر و پووریا گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ئارام و دۆخی ته‌ندرووستیان باشه. سەحەر موعێزی، هاووڵاتی خەڵكی سنە و یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی بواری ئەدەب و فەرهەنگی كوردی و خاوەنی چەندین بەرهەمی وه‌كوو، “فەرهەنگی پازار”، “ڤەژین”، “ڕێنووسی ئەوین” و نەرمامێری “ئەلف و بێ” بۆ فێربوونی زمانی كوردیه، ناوبراو هه‌روه‌ها زیاتر لە ١٣ كتێبی منداڵانی له زمانه‌كانی دیكه‌وه‌یه وه‌رگێڕاوه. هه‌روه‌ها، پووریا سادقی، خوێندكاری زانستی كامپیوتەر و نووسەرێكی گەنج و خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌كانی ڕۆمانەشێعری “لە خاچدراو”، “ئاوێنەی ئاشقان” و ڕۆمانی ئەگریجەكانه.