ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، “ته‌یفوور سه‌لیمی بابامیری” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكوم به سێداره، به ناچار كۆچی ئێرانی كرد و ته‌ندروست گه‌یشته وڵاتی فه‌ره‌نسا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٤ی گوڵانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شۆڕشی“ژن، ژیان، ئازادی“، له‌گه‌ڵ جه‌وانمه‌رد مام خوسره‌وی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شاری بانه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژێك ڕاگرتنی له گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له سنه و بۆكان، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری ورمێ كرا. ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ١ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤ی هه‌تاوی له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی ورمێ، به تۆمه‌تی ئه‌ندامتی له “گروپه نه‌یاره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” و هه‌روه‌ها “شۆڕشی چه‌كداری دژ به ڕژیم“، حوكمی دوو جار له سێداره دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.