به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، بنه‌ماڵه‌ی “هه‌ستی حسێن په‌ناهی” له بریندارانی شۆڕشی “ژینا” له شاری دێولان به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت ناچار به كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وی وڵات بوون.
“هه‌ستی حسێن په‌ناهی” قوتابی خه‌ڵكی دێولان له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به‌هۆی زه‌ربه‌ی باتۆنی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یی ته‌ندرووستی تێكچوو و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له سرویسی مه‌دره‌سه فڕێ درایه خواره‌وه و چووه كۆما. ئه‌و قوتابیه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له كۆمادا بوو و بنه‌ماڵه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له‌ژێر گوشاردا بوون تاكوو ناچار به كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون. باوكی هه‌ستی له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی حكوومه‌ت ناچاری كردن وڵات به‌جێبێڵن و ده‌یانه‌وێت كچه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات تیمار بكه‌ن.
