به وته‌ی نوێنه‌رانی ئه‌و پارێزگایه له مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی، له سه‌دا ٥٠ی لاوانی ئه‌و پارێزگایه به هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی هه‌لی كار بۆ وڵاتانی دیكه كۆچ ده‌كه‌ن یان له ئۆستانه‌كانی دیكه‌ی ئێران كار ده‌كه‌ن.
به وته‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه زۆربه‌ی لاوانی كۆچبه‌ر ده‌رچووانی زانكۆكانن كه كه به هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار و گرانی ئیمكاناتی مه‌عیشه‌تی ناچارن ده‌ست له پرۆسه‌ی خویندن بكێشن و ئاواره‌ی شاره‌كانی دێكه یان وڵاتانی دراوسێ بن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به وته‌ی خوودی به‌رپرسانی ئه‌و ئۆستانه، پارێزگای ورمێ یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین پارێزگاكانی ئێرانه و شایسته نییه كه نزیك به ٨٠٠ هه‌زار كه‌س حاشیه‌نشین له‌و پارێزگایه له باروودۆخێكی خراپ‌دا بژین.
