کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆوونه‌وه‌ی چالاكان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ شۆڕشی “ژینا” له‌ نیۆیۆرك

كۆوونه‌وه‌ی چالاكان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ شۆڕشی

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، کۆڕێک لەژێر ناوی “یەک ساڵ پاش شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، ئازار و گوشارەكانی حكوومه‌ت دژی کەمینەکان لە ئێران، لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ و بە هاوکاریی ڕێکخراوی “ئۆتزایز ئینتەرناشناڵ” لە نیۆیۆرک و لە ماڵی ئێسکاندیناویدا بەڕێوە چوو، لەم کۆبوونەوەیەدا لێکدانەوە بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا کرا.

ئەم کۆبوونەوەیە بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو کێشانەیه‌ کە نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی ئێران لەگەڵیدا بەرەوڕوون، بەتایبەت کار لەسەر ئەو ڕووداوانە کراوه‌ كه‌ لە دوای ناڕەزایەتییەکانی “ژن،ژیان،ئازادی” خوڵقاوه‌. لە سەرەتای ئەم کۆبوونەوەیەدا، سەرەڕای کێشەی ئەمنییەتی، په‌یامی چالاکانی بوێری مافی مرۆڤی ئێرانی بڵاو کرایەوە. دوکتور “جاوید ڕەحمان”، ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران، چه‌ند خاڵێكی گرینگی سەبارەت بە کێشە و چاره‌سه‌ره‌كان بۆ باشترکردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، باس کرد. له‌ ئیدامه دا‌ “ئێسکایلر تامپسۆن”، “سیمین فەهەندێژ” و “ئەوین مستەفازادە”، سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، درێژ‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردنی “جاوید ڕه‌حمان”، كێشه‌ی به‌هایی و كه‌مینه قه‌ومی و مه‌زهه‌بیه‌كان، كۆڵبران و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی ێێران قسه‌ و باسه‌كانیان پێشكه‌ش كرد.