ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، منداڵانی لوبنانی و فه‌له‌ستینی له‌به‌رده‌م مه‌قه‌ڕی كۆمیسیۆنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری به‌یرووت كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و پاراستنی گیانی منداڵانی غه‌زه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، منداڵانی حازر له‌و كۆبوونه‌وه شانۆیه‌كیان به‌ڕێوه‌بردووه و تیدا به نیشانه‌ی مردن به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل، له‌سه‌ر چه‌مه‌ن پاڵكه‌وتوون، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی دیكه له منداڵان، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له منداڵانی غه‌زه و ڕێگری له كۆمه‌ڵكوژكردنیان بوون.