ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی كۆمباینسازی ته‌ورێز دژ به نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی كۆمباینسازی ماوه‌ی چوار مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: هه‌ندێك له مه‌زایا پیشه‌ییه‌كانیان له ساڵی ٩٣ی هه‌تاوییه‌وه په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌ر مانگ به‌شێك له كرێكاران به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به كێشه و گرفته‌كان شوێنی كاره‌كه‌یان به‌جێ دێڵن.