شه‌وی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، ئاگری دارستانه‌كانی ناوچه‌ی چۆمان له شاری بانه به هه‌وڵ و تێكۆشانی ژینگه‌دۆستانی ئه‌و شاره كۆنتڕۆڵ كرا.
به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی كوردستان، هاوینی ئه‌مساڵ زۆرترین ئاگر له دارستانه‌كانی بانه و مه‌ریوان كه‌وتووه‌ته‌وه و به سه‌دان هێكتار له پووش و پاوان و داربه‌ڕووه‌كانی ئه‌و شاره له ئاگردا سووتاوه. لێكۆڵینه‌وه‌كان نیشانی داوه كه زۆربه‌ی ئه‌و ئاگرانه به ئه‌نقه‌ست له ژینگه‌ی كوردستان به‌ردراوه به‌ڵام هیچ لایه‌نێكی ده‌وڵه‌تی خۆی له ئاست پاراستنی ژینگه به‌رپرسیار نازانێت. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش دارستانه‌كانی ماڵته، خه‌جه‌ك و ئه‌نجینه ئاگریان گرتبوو كه به تێكۆشانی ژینگه‌دۆستانی كوردستان كۆنتڕۆڵ كرا به‌ڵام زیانه‌كانی به ئاسانی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.