ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، ئاگری دارستانه‌كانی ئاربه‌با به هه‌وڵی ژینگه‌دۆستانی ئه‌و شاره كنتڕۆڵ كرا به‌ڵام ئاگری به‌رزاییه‌كانی بله‌سه‌ن و خه‌جه‌ك هێشتا نه‌كوژاوه‌ته‌وه.
به وته‌ی ژینگه‌دۆستانی بانه، ڕووبه‌ڕێكی زۆر له پووش و پاوان و دارستانه‌كانی كێوی ئاربه‌با له ئاگردا سووتاوه و زیانێكی زۆر به سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشتووه. له ناوچه‌كانی دیكه ئاگر له پادگانه‌كانی سپا و ئه‌رته‌ش نزیك بووه‌ته‌وه و به‌هۆی هه‌بوونی مه‌یدانی مین، ژینگه‌پارێزانی بانه ناتوانن هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه بده‌ن. ژینگه‌دۆستانی بانه داوا له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌و شاره یارمه‌تیان بده‌ن.