ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، له ئه‌نجامی هێرشی چه‌ند كه‌سێكی چه‌كدار بۆ ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون له ڕۆژئاوای ئێتیۆپی، به‌ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به سه‌دان كه‌سیش به هۆی ده‌سترێژی ئه‌م كه‌سانه برینداربوون.
كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئێتیۆپی وێڕای پشتڕاس كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه، زیاتر له ١٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌م ناوه‌نده له به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م هێرشه سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕوویداوه و تا دوانیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ درێژه‌ی كێشاوه. كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئێتیۆپی له ڕاپۆرته‌كه‌یدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه جگه له قوربانی بوونی ئه‌م كه‌سانه، زه‌وی و زاری خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له لایه‌ن هێرشبه‌ره‌كانه‌وه ئاگر تێبه‌ردراوه. شایانی باسه، له ڕێكه‌وتی ١٤ی نۆوامبریش، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كردبووه سه‌ر ئۆتۆبووسێك له‌م ناوچه‌یه و له ئه‌نجامیدا ٣٤ كه‌سیان كوشتبوو.