ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر باشووری كۆبانی و به‌وهۆیه‌وه ٩ ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌مه‌و ئێواره فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا نێوان گونده‌كانی قومجی و به‌رخه‌بۆتانیان به چڕی بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ٩ ئه‌ندامی خێزانێك كه زۆربه‌یان منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.