به‌پێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤ، له نێوان ساڵه‌كانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ی زاینی دا، سه‌دان كۆچبه‌ری خه‌ڵكی ئێتیووپی له سنووره‌كانی عه‌ره‌بستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه كوژراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سه‌دان كۆچبه‌ری خه‌ڵكی ئێتیووپی كه به‌هۆی شه‌ڕی نێوخۆیی هه‌ڵهاتبوون و به‌نیاز بوون له ڕێگه‌ی وڵاتی یه‌مه‌نه‌وه خۆیان به‌گه‌یننه عه‌ره‌بستان، له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه به چه‌كی قورس كراونه‌ته ئامانج و كۆمه‌ڵكوژ كراون. به‌وته‌ی یه‌كێك له شایه‌تحاڵان، ته‌نیا له یه‌ك هێرش دا نزیكه‌ی ٣٠ كۆچبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی عه‌ره‌بستان گیانیان له ده‌ست داوه.
