وه‌زاره‌تی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی داوای له ئۆستانداریهكانی سه‌رتاسه‌ری ئێران كردووه كه له ئێستاوه به‌رنامه‌كانی خۆیان بۆ ڕێوڕه‌سمی “حه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌دیر” كه قه‌راره له حه‌فته‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی پووشپه‌ڕدا به‌ڕێوه‌چێت، ئاماده بكه‌ن. قه‌راره له‌و حه‌فته‌یه‌ی كه دیاری كراوه، به‌رنامه‌كانی به‌ناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌دیر له ئێران بخه‌نه ڕوو. هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان به‌همه‌ن مۆرادنیا، ئۆستانداری ئۆستانی كوردستان، وێڕای شیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانیان، وتی: “ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامی هه‌زینه‌ی فراوانی له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌دیر، به‌سه‌ردا سه‌پاوه و له‌و ڕێگایه‌دا چه‌ندین شه‌هیدی ڕێزداریشی داوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی موعتادان و فرۆشیارانی ئه‌م مادده‌یه به‌ره‌وڕووین. ئه‌وه پێمان ده‌ڵێ كه پێویسته به‌سه‌ر كردهوهماندا پێداچوونه‌وه بكه‌ین“. مۆرادنیا وته‌كانی پێشكه‌ش به فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران له ئۆستانی كوردستان كه خۆیان ئه‌ندامانی ئه‌و شۆرایهن، كرد. واته ئه‌و فه‌رماندانه‌ی كه خۆیان له به‌ڕێوه‌به‌رانی سیاسه‌تی په‌ره‌پێدانی مه‌وادی موخهدیرن له كوردستان و سه‌رتاسه‌ری ئێران.
ئه‌وه‌یكه ئێعتیاد به مه‌وادی موخه‌دیر له ئێران بێداد ده‌كات، هه‌ر ڕێبوارێك ده‌توانێ ئه‌وه به ڕوونی ببینێت. به‌ڵام ئاماره‌كان دیمه‌نێكی بهژانترمان له‌و ڕاستیه تاڵه پێ نیشان ده‌ده‌ن. ئامارگهلێك كه جاروباره له زمانی به‌رپرسانی حكوومه‌تیه‌وه ده‌بیسترێ، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی ئه‌و موعتادانه‌ی كه به‌رده‌وام مه‌وادی موخه‌دیر به‌كار دێنن، ٣ ملیۆن كه‌سن. ئاماره ناڕهسمیهكانیش له ساڵی ١٣٩٨دا ئه‌و ڕێژه‌یه‌یان ٧ ملیۆن كه‌س به‌رئاورد كردووه. دیاره ناتوانین به ئاماره ڕاگه‌یه‌ندراوه ڕه‌سمیه‌كان متمانه بكه‌ین، به‌ڵام بۆ تێگه‌یشتن له‌و ڕاستیه، ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه سه‌ره‌نج بده‌ینه ئاماری ڕه‌سمیی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌دیری ئێران له ساڵی ١٣٩٨دا، ئه‌و ئاماره نیشانی ده‌دا كه له ماوه‌ی ٨ ساڵدا ژماره‌ی موعتاده‌كانی مه‌وادی موخه‌دیر ٢ به‌رابه‌ر بوون. ئه‌گه‌رچی ئاماره‌كه خۆی ناڕاسته، به‌ڵام خێرایی په‌ره‌سه‌ندنه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت به پێی ئاماره ده‌وڵه‌تیه‌كانیش، به‌رینایی ئه‌و كاره‌ساته‌مان پێ نیشان ده‌دات.
ئه‌گه‌ر مامناوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئێرانی ٥ كه‌س دابنێین، ئه‌وكات ٣٥ ملیۆن كه‌س له جه‌معیه‌تی ئێران له داوی كێشه‌ی ئێعتیاد و ئاسه‌واره‌كانیدا، گرفتارن. هه‌ر به پێی ئه‌م ئامارانه نه‌ته‌نیا ژماره‌ی گشت موعتاده‌كان زیادی كردووه به‌ڵكوو ته‌مه‌نی گیرۆده‌بوون له‌ناو مێرمنداڵان و لاوانیشدا یه‌كجار هاتووه‌ته خوارێ و گه‌یشتووه ژێر ته‌مه‌نی ١٣ ساڵ.
كۆماری ئیسلامی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیاد دا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیی هه‌یه. ئه‌م ڕژیمه، هه‌م وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر، خزمه‌تگوزاری نه‌زمی سه‌رمایه‌داریه و هه‌م وه‌ك گه‌وره‌ترین خاوه‌نكار له ئێران، هۆكاری سه‌ره‌كیی په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری، هه‌ژاری، ئائهمنیی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی سیاسی و ناهۆمێدی نیسبه‌ت به داهاتوویه. هه‌مووی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه، به‌ستێنه سه‌ره‌كیه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیادن له ئێران. بێجگه‌له ئه‌وه، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سپای پاسداران له چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له بازرگانیی مه‌وادی موخه‌دیردا ده‌ستپێشخه‌ر بوون. ئه‌م دوو ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه، هه‌م له گواستنه‌وه‌ی مه‌وادی موخه‌دیر له مه‌رزه‌كانی شه‌رقه‌وه بۆ غه‌رب و جنووب ئاسانكاری ده‌كه‌ن و هه‌م له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن. ده‌ور و نه‌خشی سپا و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رین و هه‌رزانی مه‌وادی موخه‌دیر له كوردستان، به‌ناوبانگ و حاشاهه‌ڵنه‌گره.
ده‌وڵه‌ت به نهێنی له‌قه‌ڵه‌م دانی ئاماری موعتاده‌كان و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی، به‌كرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی وردی زیانه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته‌ی مه‌حاڵ كردووه، به‌ڵام له هه‌مان حاڵیش‌دا ناچاره له ئاست ناوخۆییدا وای نیشان بدات كه به‌ره‌نگاری ئێعتیاد و په‌ره‌سه‌ندنی ده‌بێته‌وه. ڕێوڕه‌سمه ته‌شریفاتیه‌كانی حه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌دیر كه له ئێستاوه ئاماده‌كاریی بۆ ده‌كه‌ن، له خزمه‌ت داپۆشینی ڕاستیهكاندایه، نه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵیان. ئه‌م ڕژیمه كه‌سانی گیرۆده بوو نه‌ك قوربانیی باروودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و فه‌رهه‌نگی، به‌ڵكوو به تاوانباریان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. له‌و جێگه‌وه كه ڕژیم ناچار بووه كه ناوه‌نده‌كانی ده‌رمان كردنی گیرۆده‌بووان درووست بكات، كه‌ش و هه‌وای ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی وه‌ك زیندان لێكردووه و ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام بووه‌ته هۆی هه‌ڵاتنی ئه‌و موعتادانه‌ی كه خوازیاری ته‌ركی ئێعتیادن. ئه‌و موعتادانهش كه له‌ژێر باروودۆخی پۆلیسیی ئه‌و ناوه‌ندانه‌دا تاقه‌تیان هێناوه، به شێوه‌ی ڕێژه‌یی، پاش سێ مانگ له ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌یان له‌و ناوه‌ندانه، دووباره تووشی ئێعتیاد ده‌بنه‌وه. هۆكاره‌كه‌شی ڕوونه. كه‌سانی گیرۆده‌بوو كه به‌هۆی بێكاری، هه‌ژاری، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، په‌نایان بۆ مه‌وادی موخه‌دیر بردووه، پاش ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م موسیبه‌تانه له كۆمه‌ڵگادا، دووباره په‌نا ده‌به‌نه‌وه بۆ ئه‌و ماده‌یه.
سه‌نعه‌ت و بازرگانیی مه‌وادی موخه‌دیر بۆ كۆماری ئیسلامی ته‌نیا بازرگانیه‌كی پڕسوود نییه. بردنه‌وه ناوخۆ و له‌ناوبردنی وزه و توانا و خه‌باتكاریی لاوان، له به‌ره‌كه‌ته‌كانی ئه‌و ئهفیوونهیه بۆ كۆماری ئیسلامی. ملیۆنان كه‌س له لاوان له جیات ئه‌وه‌یكه سه‌ر به‌رز بكه‌نه‌وه و مشتیان گرێ بده‌ن و درووشمی مه‌رگ و نه‌مان بۆ ئه‌م ڕژیمه بڵێنه‌وه، له گۆشه‌ی شه‌قامه‌كاندا كروشمهیان كردووه و به‌ژانه‌وه ده‌ناڵێنن. پتر له ٧ ملیۆن ئینسان نه ته‌نیا جۆش و خرۆش و سوننه‌ت شكێنی و نوێخوازیان لێ ئهستاندراوهتهوه، به‌ڵكوو گشت ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان و كۆمه‌ڵگا به‌خاتری ئه‌وان هه‌ست به شه‌رمه‌زاری و به‌دبه‌ختی ده‌كه‌ن و ئازار ده‌چێژن. كۆماری ئیسلامی پێویستی به مادده‌ی هۆشبه‌ره له كۆمه‌ڵگادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه پێویستی به خه‌مۆكی و كه‌مته‌رخه‌میی، له‌خۆنامۆیی و دڵمردوویی و گۆشه‌گیری لاوانه. پێویستی به بێده‌نگی و ملكه‌چبوون و سووك كردنی مرۆڤه‌كانه. لاوێك ئه‌گه‌ر سه‌ری حاڵ بێت، ئه‌گه‌ر شاد و دڵخۆش بێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زانست و زانیاری سه‌روكاری بێت، ئه‌گه‌ر له نه‌هامه‌تیی وه‌ك ئێعتیاد به‌دوور بێت، ئه‌گه‌ر وزه و تواناییه‌كانی كانالیزه بووبێت و بیر له خۆی و داهاتووی كۆمه‌ڵگا بكاته‌وه، زه‌وی ژێر پێی ئه‌م ڕژیمه ده‌كه‌وێته له‌رزین.