“عه‌بدولڕه‌زا داوه‌ری” یه‌كێك له ڕاوێژكارانی سه‌ره‌كیی “ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد” و یه‌كێك له لایه‌نگه‌رانی چالاكیی باڵی ئوسولگه‌را وتویه‌تی كه:
نزیكه‌ی ٢ ملیۆن سه‌گی بێ خاوه‌ن له ئێران بوونیان هه‌یه كه ڕۆژانه زیان به ٥٥ كه‌س ده‌گه‌یه‌نن. ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، سوئیس و نیجێرییه، به به‌كارهێنانی ساڵانه‌ی ٣٠٠ هه‌زار تۆن گۆشتی سه‌گ، هه‌ر تۆن به ١٥هه‌زار دۆلار، گه‌وره‌ترین كڕیاری گۆشتی سه‌گ له جیهاندان. به هه‌نارده كردنی ساڵانه ٥٠٠ هه‌زار سه‌گ یا ٧ هه‌زار تۆن گۆشتی سه‌گ، ١١٢ ملیۆن دۆلار داهاتمان ده‌بێت.
حكوومه‌تی سه‌گ كوژ و ئازارده‌ری ئاژه‌ڵان، ته‌نانه‌ت له‌ناو وڵاته ئیسلامییه‌كانیشدا ته‌نیا وڵاتێكه كه وه‌ك نه‌خۆشێكی دژه ئاژه‌ڵ و دژی مافی گیانله‌به‌رانه. به‌ڵام ئیدئۆلۆگ و مێعماره فكرییه‌كانیان، باكێكیان له‌وه نییه باس له ئه‌گه‌ری هه‌نارده كردنی نیو ملیۆن سه‌گ یان ٧ هه‌زار تۆن گۆشتی سه‌گ بكه‌ن، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی دۆلاری پێویست بۆ سه‌ركووت و په‌رپێدان به كۆنه‌په‌ره‌ستی و له‌وانه‌شه فتوایه‌كی پێویست، بۆ گڵاو نه‌بوونی سه‌گ له ڕوانگه‌ی ئایینی شیعه‌شه‌وه ده‌ربكه‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوزی فارسی، له حاڵێكدا كه له توركه‌مه‌نستان سه‌گ وه‌ك هێمای دۆستایه‌تیی نێوان نه‌ته‌وه‌كان، به باڵاترین به‌رپرسی وڵاتی میوان، هه‌دیه ده‌كرێ، له ئیماڕاتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو باشگای داپۆشراوی تایبه‌ت به سه‌گ درووست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یكه گه‌رمای هاوین نه‌بێته هۆی پێش‌گرتن به چالاكی جه‌سته‌ییان و هه‌روه‌ها له تووركیه‌ش هاوكاریی ده‌وڵه‌ت و شارۆمه‌ندان بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه سه‌گ و پشیله‌كانی سه‌رشه‌قام، ببن به هێما و به‌شێك له پێناسه‌ی شاره‌كان، له ئێران هه‌رتاو ناتاوێك، هه‌واڵی “سه‌گ كوژیی“ كۆمه‌ڵگای تووشی هه‌ژانێكی نوێ ده‌كات. ڕووداویی قه‌تڵی عامی سه‌گه‌كانی ناوه‌ندی ئاگالێبوونی ناوچه‌ی “گونده‌ك“ی ده‌ماوه‌ند، دوایین هه‌واڵی له‌م بابه‌ته‌یه. ئه‌گه‌رچی به‌رپرسان و لایه‌نگه‌رانی مافی ئاژه‌ڵان، ڕێژه‌ی ئه‌و سه‌گانه‌ی كۆمه‌ڵكووژ كراوان، له نێوان ٥٠ بۆ ١٧٠٠ دانه ده‌خه‌مڵێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕه‌د ناكه‌نه‌وه كه به‌رپرسانی بێهداشتی، ژینگه‌یی و به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌دارییه‌كانی وڵات، له حاڵێكدا گه‌لێك ڕێكار و شێوازی زانستی بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دیارده‌ی ئاژه‌ڵی بێ خاوه‌ن یان ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵی مه‌ترسیدار بوونی هه‌یه، هێشتاش نه‌یانتوانیوه به‌كرده‌وه ڕێگا چاره‌یه‌كی مه‌نتقی كه له‌گه‌ڵ ستاندارده ژینگه‌ییه‌كان بێته‌وه، بگرنه به‌ر. ناوه‌ندی ئاگالێبوون و عه‌قیمكردنی سه‌گه بێ خاوه‌نه‌كانی ناوچه‌ی “گونده‌ك“ی ده‌ماوه‌ند، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ڕایگه‌یاند كه، پتر له ١٠٠٠ دانه له‌و سه‌گانه‌ی كه له‌و ناوه‌نده‌دا بوون، عه‌قیم كرابوون و خاوه‌نی ناسنامه بوون، به ته‌قه‌ی كه‌سانی نه‌ناسراو كوژراون. چالاكانی بواری مافی ئاژه‌ڵان هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌ئمووره‌كانی شاره‌داری به‌ر له كوشتاری ئه‌و ئاژه‌ڵانه، ڕێگاكانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌یان له كاتژمێر، ٥ تا ١١ ی به‌ر له نیوه‌ڕۆ، داخستبوو.
ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش مه‌ئموورانی ئینتزامی ڕژیم فه‌رمانێكیان پێدرا كه، به پێی ئه‌و فه‌رمانه، نه‌ته‌نیا سه‌گه‌كان به‌ڵكوو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سه‌گ و ئاژه‌ڵه‌كانیان له ماڵ ده‌به‌نه ده‌رێ، جه‌ریمه ده‌كرێن. “حسێن ڕه‌حیمی” فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی تاران باسی له‌وه كردووه كه، ئه‌ركی پۆلیسه هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌گه‌كانیان له‌ماڵ ده‌به‌نه ده‌رێ، به‌رخورد بكه‌ن.
شێوه‌ی دژایه‌تیی ڕژیمی ئیسلامی له‌گه‌ڵ مافی ئینسان و ئاژه‌ڵان، ته‌نیا له زاتی تاڵبان و داعشدا، به‌دی ده‌كرێ. هه‌ر ئێستا له زۆر شوێنی ئه‌م جیهانه ڕێزگرتن له مافی ئاژه‌ڵان، به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له سیسته‌می په‌روه‌رده و بارهێنان، سیسته‌می دادوه‌ری و ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كان و تووندوتیژی له دژی ئاژه‌ڵان، به تاوان دێته ئه‌ژمار و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێ. بوونی ملیۆنان سه‌گ و پشیله و ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كانی تر، نه‌ته‌نیا پێوه‌ندی نێوان ئینسان و ئاژه‌ڵانی باشتر كردووه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت بازه‌رگانی مادده خۆراكییه‌كانی به‌ده‌ستهاتوو له ئاژه‌ڵان، بوونی ملیۆنان دۆكتۆر و ڕاوێژكاری په‌روه‌رده و ئاگالێبوونی ئاژه‌ڵان، به‌شێكی به‌رچاو له ئابووری پێكده‌هێنێت و بۆته هۆی درووستبوونی هه‌لی كار، له ئاستێكی ملیۆنیدا. حكوومه‌تی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ تێكچوونی كۆمه‌ڵگا، بۆ سه‌ركووت و سووكایه‌تی پێكردنی به مرۆڤه‌كان، بۆ له‌ناو چوونی ژینگه و كوشتن و له‌ناوبردنی ئاژه‌ڵه‌كان. چۆنییه‌تیی هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان، به‌یانگه‌ری فه‌رهه‌نگ و هۆشیاری ئینسانه و ده‌سه‌ڵاتدارنی ئیسلامی، دوژمنی له ئاشتی نه‌هاتووی فه‌رهه‌نگ و هۆشیاریین.