به پێی ڕاپۆرته‌كان زارا سه‌دیقی له زیندانی ورمێ هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه و دوای تێكچوونی بارودۆخی جهستهجیی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕازی ورمێ. ناوبراو دوای شۆردنه‌وه‌ی ناوسكی سه‌ر له نوێ گواستویانه‌ته‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ و ئێستا له بارودۆخێكی دروونی خرابدا به‌سه‌ر ده‌بات.
زارا سه‌دیقی ناسراو به “ساره” ٣١ ساڵ ته‌مه‌ن و خه‌ڵكی نه‌غه‌ده هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیلهام چوبدار ٢٤ ساڵه و خه‌ڵكی ورمێ و چالاكی بواری مافی هاوڕه‌گه‌زخوازان، له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌شدا به تۆمه‌تی په‌ره‌پێدان به هاوڕه‌گه‌زخوازی و مه‌سیحییه‌ت، له‌سه‌ر بنه‌مانی “دانپێدانانی زۆره ملێ” له‌لایه‌ن به‌ناو دادگای ورمێه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كران. زارا سه‌دیقی له ده‌ورانی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیدا له مافی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزر بێبه‌ش بووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌زیه‌ت و ئازاری لهففزی له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی سه‌رپه‌ره‌شتی كردنی دوو منداڵه‌كه‌ی لێكرابوو. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا سۆهه‌یلا ئه‌شرف ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵه و خه‌ڵكی ورمێ له به‌ندی ژنانی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ‌دا چاوه‌ڕوانی پێڕاگه‌یشتنی حوكمه‌كه‌یه‌تی.
بڕیاری حكوومی ئێعدام بۆ ناوبرا شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی ناوه‌ند و ڕێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوه سیاسیه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كۆماری ئیسلامی لێكه‌وتۆته‌وه. ڕێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانان، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێك ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام بۆ زارا سه‌دیقی و ئیلهام چووبدار، دوو چالاكی بواری مافی كه‌مینه ڕهگهزییهكانی، به‌تووندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێرای ئه‌و حوكمه بوو. له به‌شێك له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه به ڕێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یشتووه ده‌ریده‌خات كه بنه‌مای ئه‌م حوكمه، هۆكاری هه‌ڵاواردنی پێوه‌ندیدار یا خۆد ئاراسته‌ی سێكسی ئه‌و دوو ژنه‌یه و له دۆسییه‌ی زارا سه‌دیقی هه‌مه‌دانیدا، چالاكی ئاشتیخوازانه‌ی ئه‌و له مافی كۆمه‌ڵگه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازه.
كۆماری ئیسلامی ته‌نیا زمانی زبر و تووندوتیژ ده‌ناسێت و ده‌سبه‌سه‌ر كردن، زیندان، ئه‌شكه‌نجه، داناپێدانانی زۆره ملێ و ئێعدام به شێوازی سه‌ره‌كیی هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دژبه‌رانی سیاسی و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها ئاینیی و ڕهگهزییهكانه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی ئیسلامی كه خۆیان له زومره‌ی گه‌نده‌ڵترین و ههرزهترین به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگان و په‌ره‌پێدان به چه‌ند هاوسه‌ری، هاوسه‌رگیری منداڵان، بازرگانی سیغه و له‌شفرۆشی ئیسلامی، ده‌ستدرێژی و ئازاری جینسی له ناوه‌نده ئاینیی و زیندانه‌كانیان له كارنامه دایه، ئێستا له ژێر ناویی “عیفاف و ئه‌خلاقی ئیسلامی”دا كه‌مینه ڕهگهزییهكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام به‌ره‌وڕوو كردۆته‌وه.
له نیوسهدهی ڕابردوودا هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌كان و هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان، ئاڵوگۆری زۆری به خۆیه‌وه بینیوه و ئیستا له زۆربه‌ی وڵاته‌كانی جیهان ماف و شكۆی ئینسانی ئه‌وان ده‌پارێزرێت و له یاساكانی وڵات و له ناو بیروڕای گشتیدا، فره‌چه‌شنی و ڕه‌نگاوڕه‌نگیی مه‌یل و بۆچوونه ڕه‌گه‌زییه‌كان به‌فه‌رمی ناسراوه. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ڕه‌وته‌كانی وه‌ك، داعش و تاڵه‌بان، به تووندوتیژی و ئێعدام له‌گه‌ڵ كه‌مینه ڕه‌گه‌زییه‌كان هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن.
حكوومه‌تی ئیسلامی كه یه‌كێك له دواكه‌وتووترین و كۆنهپهرهستترین یاساكانی وڵاتی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كه‌مینه ڕهگهزییهكانی هه‌یه، ده‌بێت ڕسوا و مه‌حكووم بكرێت. ڕه‌چاوكردنی مافی ئینسانیی كه‌مینه ڕه‌گه‌زییه‌كان و مه‌حكووم كردنی گرتن، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامی چالاكانی بواری مافی كه‌مینه ڕه‌گه‌زییه‌كان، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر ئینسانێكی شه‌ریف و یه‌كسانیخوازه. مه‌یلی ڕهگهزخوازانهی هه‌ر كه‌سێك بابه‌تێكی تاكه‌كه‌سی و تایبه‌تیی خۆیه‌تی و حكوومه‌ته‌كان مافی ده‌خاله‌ت و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری شه‌خسی و تایبه‌تی خه‌ڵكیان نییه.