گیرۆده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئێران له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی دا بێداد ده‌كات و بێگومان هه‌موو ڕێبوارێك ئه‌م ڕاستییه، ده‌توانێ به ئاشكرا ببینێ. واقعییاتی ڕۆژانه و دان پێدانانی كارگێڕانی ڕژیم ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ڕێگای په‌ره‌سه‌ندنی گیرۆده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئاستی كۆمه‌ڵگادا هیچ به‌ربه‌ستێك بوونی نییه و له هه‌موو شوێنێك له مه‌دره‌سه‌كان، له زانكۆكان، له كارگا و كارخانه، له ئیداره، له گوند و مه‌زراكان شایه‌دی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه‌ین. كۆماری ئیسلامی به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیاددا ڕۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌یه. ئه‌م ڕژیمه هه‌م وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری، خزمه‌تكاری نیزامی سه‌رمایه‌داری و هه‌م وه‌ك گه‌وره‌ترین خاوه‌نكار له ئێران، هۆكاری سه‌ره‌كیی په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری، هه‌ژاری، نائه‌منیی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی سیاسی و بێ هیوایی به داهاتوو له كۆمه‌ڵگا دایه و ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ش بێگومان به‌ستێنه سه‌ره‌كییه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیاد له ئێراندان. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سپای پاسدارانیش ساڵه‌هایه خه‌ریكی بازرگانیی به مادده‌ی هۆشبه‌رن. ئه‌م دوو ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه هه‌م له گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانی ڕۆژئاوا و باشوور و هه‌م له بڵاوكردنه‌وه‌ی له ئاست ئێران‌دا ده‌ورونه‌خشیان هه‌یه. ڕۆڵی سپا و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ربڵاو و هه‌رزانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له كوردستان به‌ناوبانگ و حاشاهه‌ڵنه‌گره.
ئێعتیاد یه‌كێك له جیدیترین و كاره‌ساتبارترین ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆماری ئیسلامییه و ئیتر كه‌متر بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوونی هه‌یه كه له‌ناو خۆیان یان له‌ناو هاوساكانیاندا كه‌س یان كه‌سانێك په‌یوه‌ندییان به‌م مادده‌یه‌وه نه‌بێت. له به‌كارهێنانه‌وه بگره تا تۆڕی به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی.
ئاماری ڕه‌سمی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌كان باس له گیرۆده‌بوونی پتر له ٥ ملیۆن كه‌س ده‌كات كه نیوه‌یان له ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵی بۆ سه‌رێدا گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری سوننه‌تی له‌وانه تریاك و هێرۆئین بوون و كه‌متر له نیوه‌شیان له ته‌مه‌نی ١٥ تا ٢٥ ساڵیدا تووشی مادده هۆشبه‌ره سه‌نعه‌تییه‌كانی وه‌ك شیشه، گوڵ و حه‌شیش هاتوون. ئه‌گه‌ر گیرۆده‌بووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر و بنه‌ماڵه‌كانیان، به‌شی ده‌رمان و كاروباری قه‌زایی و زیندان كه ده‌رگیری مه‌سه‌له‌ی ئێعتیادن له‌به‌رچاو بگرین پتر له یه‌ك چواره‌می جه‌معییه‌تی ئێران به‌جۆرێك له جۆره‌كان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئێعتیاد ده‌رگیرن.
له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا گیرۆده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناو ژناندا دوو به‌رابه‌ر بووه، واته له ٥ له‌سه‌ده‌وه گه‌یشتووه‌ته ١٠ له‌سه‌د. به پێی ڕاپۆرته مه‌یدانییه‌كان، ته‌مه‌نی ئێعتیاد له‌ناو تازه‌لاوانی كچدا گه‌یشتووه‌ته ١٣ ساڵ. به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره سه‌نعه‌تییه‌كان له‌م ته‌مه‌نه‌دا و به‌تایبه‌ت مادده‌ی وه‌ك شیشه و گوڵ كه سڵامه‌تیی ده‌روونی و فیزیكیی به‌كارهێنه‌رانی له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی جیدی به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وام په‌ره‌ی سه‌ندووه.
هه‌ڵسووكه‌وتی ڕژیم له‌گه‌ڵ موعتاده‌كان كه خۆیان قوربانیی مافیای به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری حكوومه‌تین یه‌كجار نامرۆڤانه و تێكه‌ڵ به سووكایه‌تییه. له ئێران له‌گه‌ڵ موعتاد نه‌ك وه‌ك نه‌خۆش، به‌ڵكوو وه‌ك تاوانبار هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كرێت و كه‌مپه‌كانی ده‌رمانی موعتادان و به‌رنامه‌كانی پێشگرن و یان ته‌ركی ئێعتیاد له ئاستێكدا نین كه بتوانن به‌ر به‌م دیارده‌یه بگرن. ڕێژه‌ی مه‌رگ به مادده‌ی هۆشبه‌ر، كه له ساڵدا پتر له سێ هه‌زار كه‌سه و هه‌روه‌ها ساڵانه له دایك بوونی هه‌زاران منداڵی موعتاد، قووڵایی ئه‌م كاره‌ساته مرۆییه‌مان پێ نیشان ده‌دات.
به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌ره‌كیی مادده‌ی هۆشبه‌ر كه بازاڕیان له كۆنتڕۆڵ دایه به دامه‌زراندنی پسپۆڕانی بواری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی، شیمیزان، پزیشك و حیسابدار، ده‌ست ده‌ده‌نه ئانالیز و لێكدانه‌وه‌ی بازاڕ و ئاستی مادده‌ی هۆشبه‌ری پێویست و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی نوێ بۆ لاوانێك كه هیچ شادی و هیوایه‌كیان نییه. به‌رنامه‌كانی پێشگری له ئێعتیاد له ئاستێكی یه‌كجار كه‌مدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ئێعدامی چه‌ند ورده‌فرۆشی مادده‌ی هۆشبه‌ر و یان كۆكردنه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به توندوتیژیی موعتادان و ئاماده كردنی فیلمی تهبیلیغاتی، ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵێكه كه كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم و ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبه‌ری حكوومه‌ت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ڕژیمی ئیسلامی به‌ده‌ر له قازانجی ئابووری و سیاسی، به‌ده‌ر له ئامرازێك له سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه، له ناوخۆی ئێران‌دا چه‌ند ملیۆن لاوی له خه‌باتی سیاسی و ده‌ورونه‌خش نواندنی كۆمه‌ڵایه‌تی بێبه‌ری كردووه و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ناوچه‌كانی وه‌ك كوردستاندا ئاگاهانه داده‌ڕێژرێت و به‌كرده‌وه ده‌ردێت. له حاڵێكدا كه پێداویستیی ژیان به‌رده‌وام گران و كهمیاب ده‌بێت، مادده‌ی هۆشبه‌ری سوننه‌تی و سه‌نعه‌تی له ئاستێكی به‌ریندا له‌به‌رده‌سته و هێندێك جار له ژه‌مێك خواردنی بنه‌ماڵه‌یه‌ك هه‌رزانتره.
به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كهڵانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران به بێ به‌شداری و هاوكاریی ناوه‌نده نیزامی و ئه‌منییه‌كان جێبه‌جێ نه‌ده‌بوو. مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئێعتیاد به‌شێك له سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ڕژیمی ئیسلامییه و داهاتی یه‌كجار زۆر و ملیارد دۆلاریی سه‌رچاوه‌گرتوو له به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و تێپه‌ڕاندنی له سنووره‌كانی ئێران، به‌شێكی ده‌كرێته هه‌زینه‌ی سه‌ركوت له ناوخۆ و تیرۆریسم له ده‌ره‌وه‌ی ئێران. له‌به‌رده‌ست بوون و هه‌رزان بوونی مادده‌ی هۆشبه‌ر به ڕوونی نیشانی ده‌دات كه ڕژیمی ئیسلامی نه ته‌نیا كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئێعتیادی ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵكی ئێران و كوردستان نییه، به‌ڵكوو له تراژێدیی ئێعتیاد له‌پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌ركوتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.