قه‌تع بوونی به‌رده‌وامی به‌رق له خاڵه جۆراوجۆره‌كانی ئێران هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. كێشه‌ی قه‌تعیی به‌رق له حاڵێكدا له هاوینی گه‌رمی ئه‌مساڵدا به‌رۆكی خه‌ڵكی گرتووه كه هاوكات پتر له ١٠٠ شاری ئێران له بواری دابین كردنی ئاوه‌وه كه‌وتوونه‌ته باروودۆخی سووره‌وه. ئه‌گه‌رچی له ده‌ستپێكی وه‌رزی هاوینه‌وه قه‌رار بوو قه‌تعیی به‌رق به پێی زهمانبهندیی پێشتر دیاریكراوه‌وه ئه‌نجام بدرێت تا خه‌ڵك خۆیان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دواهاته‌كانی ئاماده بكه‌ن، به‌ڵام بۆ نموونه له كاتژمێر ١١ شه‌وی شه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه، به‌رق له چه‌ندین ناوچه‌ی تاران و كه‌ره‌ج به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوو قه‌تع بوو و تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌م قه‌تعییه درێژه‌ی بوو. ده‌توانین بیهێنینه به‌رچاو كه خه‌ڵك له‌و ماوه‌یه‌دا چی‌یان كێشاوه. تازه ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه به‌رپرسانی به‌رقی ئێران ئاسۆی ته‌نانه‌ت له‌وه لێڵتریش به خه‌ڵك نیشان ده‌ده‌ن. سه‌رپه‌رستی شیركه‌تی دابه‌شكردنی به‌رق له كاردانه‌وه به قه‌تعیی بێ به‌رنامه‌ی به‌رق وتوویه‌تی كه: “ناچار بووین له‌سه‌ر بڕیاری میللی، خامۆشیی به‌رق زیاد بكه‌ین و قه‌تعیی به‌رقی به‌ده‌ر له زهمانبهندیی ڕاگه‌یه‌ندراومان بێت”. ئه‌و وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه به‌له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی ناپایه‌داری به‌رق له ئێران ناتوانین به‌ڵێن به خه‌ڵك بده‌ین كه ئیتر خامۆشیی به‌ده‌ر له به‌رنامه ڕوو نادات، ڕایگه‌یاند: “ئێمه له باسی به‌ڕێوه‌بردنی خامۆشییهكاندا په‌یڕه‌وی سیستمی كۆنتڕۆڵی ناوه‌ندین و كاتێك ئه‌م ناوه‌نده ڕایگه‌یه‌نێ كه وه‌زعییه‌تی شه‌به‌كه به پایه‌داری گه‌یشتووه، ده‌توانین كاتژمێره‌كانی خامۆشی كه‌م بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام له وه‌زعییه‌تی ناپایه‌داری شهبهكهدا هیچ چاره‌یه‌كمان بێجگه‌له بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی خامۆشییهكان نییه.”
سه‌باره‌ت به كه‌مبوونی ئاویش ڕژیم ته‌نانه‌ت ناتوانێ به‌ڵێنی باشتر بوونی باروودۆخهكه له داهاتوودا بدات. به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی وه‌زاره‌تی “وزه”ش وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه بێ ئاوی بێجگه‌له پێكهێنانی كێشه و گرفتی زۆر بۆ هاووڵاتییان، بووه‌ته هۆی مه‌رگی به‌كۆمه‌ڵی زینده‌وه‌ره جۆراوجۆره‌كان، ڕایگه‌یاند كه: “له هێندێك له ئۆستانه‌كان باروودۆخی ئاو، ئه‌وه‌نده قه‌یراناوییه كه حه‌فته‌ی پێشوو وته‌بێژی جه‌معییه‌تی مانگی سوور، باسی له ده‌ستپێكی پڕۆژه‌ی ئاوگه‌یاندنی سه‌یار له چوار ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان، هۆرمۆزگان، كرمان و خۆراسانی جنووبی كردووه.”
كێشه و گرفته‌كانی كه‌مبوونی ئاو و به‌رق هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی بێوێنه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران. به پێی نوێترین نه‌خشه‌ی بهڕۆژكراوی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ٩٢ شاری ئێران له باروودۆخی سوور دان كه ئۆستانه‌كانی كرمان، سیستان و به‌لووچستان، هۆرمۆزگان، فارس، یه‌زد و لۆرستان زۆرترین شاریان به باروودۆخی سووره‌وه هه‌یه و له ئۆستانی تارانیش ١٠ شار له‌وانه تاران، ئیسلامشار، به‌هارستان، پاكده‌شت، په‌ردیس، فیروزكوه و قه‌رچه‌ك له باروودۆخی سوور دان. هه‌ر بۆیه چالاكیی كه‌سب و كاره ناپێویسته‌كان له‌م شارانه‌دا بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ قه‌ده‌غه كراوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه ژماره‌ی فهوتییهكانی نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ له ئێران، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا گه‌یشتووه‌ته ١٦٥ كه‌س كه له ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه هه‌تا ئێستا باڵاترین ئاست دێته ئه‌ژمار.
قه‌تعیی به‌رده‌وامی به‌رق، كه‌مبوونی ئاو، له كۆنتڕۆڵ چوونه‌ده‌ری ویرووسی كۆرۆنا له ئێران، هه‌ر هه‌موویان له حاڵێك دان كه هاوكات شه‌پۆلێكی نوێ له گرانیی بێوێنه، هه‌موو پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی له‌خۆگرتووه. هه‌ر وه‌ك چۆن كرێكارانی مانگرتووی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانی نه‌وت و پێترشیمی ده‌ڵێن، ته‌نانه‌ت حه‌قده‌ستی پایه‌ی مانگانه ١٢ ملیۆن تمه‌نیش، كه یه‌كێك له خواسته‌كانیانه، له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری دایه. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه لانیكهمی حه‌قده‌ستی ڕه‌سمی كه‌متر له ٣ ملیۆن تمه‌نه.
له ڕاستیدا تا كاتێك كه ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر كاره و نان، كار، مه‌سكه‌ن و ئازادی و ژینگه‌ی خه‌ڵكی به بارمته گرتووه، ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مجۆره كێشانه كه به‌رۆكی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێرانیان گرتووه، بوونی نییه. ئه‌و ده‌زگا به‌ڕێوه‌به‌رییه گه‌نده‌ڵه‌ی كه ڕژیم له داوێنی خۆیدا په‌روه‌رده‌ی كردووه، توانای به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه ده‌رمانییه‌كان بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ته‌ندرووستی خه‌ڵك، به‌رزكردنه‌وه‌ی پۆتانسییه‌لی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڵا سرووشتییه‌كانی وه‌ك ویشكهساڵی و چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌یی و پێكهاته‌یی كه‌مبوونی ئاو و وزه‌ی نییه. بۆ ئه‌م ڕژیمه سه‌ركوتی خه‌باتی عه‌داڵه‌تخوازانه و ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵك و به به‌ند كێشانی نه‌یارانی، هه‌میشه له ئه‌وله‌وییه‌ت دا بووه. ئه‌م ڕژیمه هیچ داخوازییه‌كی خه‌ڵك جێبه‌جێ ناكات مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ست به مه‌ترسییه‌كی جیدی بكات. ئێران له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك له سه‌روه‌تی سرووشتییه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بكه‌وێته ده‌ستی خاوه‌نانی به‌رحه‌ق و به‌توانای ئه‌و سرووشته، واته كرێكارن و شۆراكانی نوێنه‌ری ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خه‌ڵك، له وه‌ها وڵاتێكدا به‌و سه‌روه‌ته مه‌زنه و به‌و هێزه داهێنه‌ره له‌بن نه‌هاتووه‌ی كه هه‌یه‌تی، بێگومان گشت ئه‌و كێشانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێرانیان به‌فیڕۆ داوه، چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.