کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆماری ئیسلامی ناتوانێ یه‌خه‌ی خۆی له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و كوشتنی ٢٣ كرێكاری ئه‌فغانستانی ده‌رباز كات!

8..

8..

ڕۆژی شهممه٢ی مهی، بهرابهر لهگهڵ ١٣ی مانگی گوڵان، ههواڵی جهنایهتێكی دیكهی كۆماری ئیسلامی سهبارهت بهكرێكارانی ئهفغانستانی، لههێندێك لهسایت و تۆڕهكۆمهڵایهتیهكاندا بڵاوكرایهوه‌. بهوتهی كهسانێك كهلهم هێرشهوهحشیانهیهی ڕژیم ڕزگاریان بووه، ٥٧ كهس لهكرێكارانی ئهفغانستانی كهبۆ كار كردن بهرهو ئێران وهڕێكهوتبوون، لهسنووری ئهم دوو وڵاتهلهلایهن مهرزبانانی كۆماری ئیسلامییهوهدهستبهسهر و پاشان ئهشكهنجهدراون و دواتر ئهوانیان بردووهتهسهر لێواری ڕووباری سنوورییهری رودو لهم ڕووبارهیان هاویشتوون. وهك دهوترێ ٢٣ كهسیان لهم ڕووبارهدا خنكاون. بهرپرسانی نهخۆشخانهی ههرات ڕایانگهیاندووهكهههتا ئێستا تهرمی پێنج قوربانیی ئهم جهنایهته گواستراوهتهوهبۆ نهخۆشخانه‌.  ڕۆژنامهیتلووع نیووزلهسهر زاری شایهتحاڵان نووسیویهتی كهههتا ئێستا تهنیا تهرمی ٧ كهس لهو ٢٣ كهسهیان لهئاوهكه دهرهێناوهتهوهو لهچارهنووسی باقیهكهیان هیچ زانیاریهك لهبهر دهست نییه‌. یهكێك لهدهرباز بووانی ئهم جهنایهتهبهترسێكی وهسف نهكراو كهلهڕۆخساری نیشتبوو، بهم ڕۆژنامهیهی وتئێمهیان بردهئۆردووگاكه‌. كاتژمێر ١ لهوێ بردیانین و سواری مینی بووسان كردین و بهرهو دهریایان بردین. ڕێگهیان نهدا لهو شوێنهی كهماڵی ئێمهبوو دابهزین. ئێمهیان بردهجێگایهك كههیچ كهسی لێنهبوو. ئێمهیان دابهزاند و فڕێیان داینهناو دهریاوه‌”.

ههڵبهت ئهوهیهكهمین جار نییهكهمهرزبانانی كۆماری ئیسلامی دهست دهدهنهدهسبهسهر كردن و ئازار و ئهشكهنجهو تهقهكردن و كوشتنی كرێكاران و پهنابهرانی ئهفغانستانی له  سهر سنوورهكان. ساڵی ڕابردووش چهندین و چهند جار، ژمارهیهك لهم كرێكارانهلهكاتی پهڕانهوهلهسنوورهكانلهلایهن مهئموورهكانی كۆماری ئیسلامیهوهتهقهیان لێكرا و كوژران.

تراژێدیی كۆچبهران و پهنابهرانی ئهفغانستانی لهئێران، تراژێدیهكی زۆر دڵتهزێنهكهلانیكهم مێژووی پتر لهچل ساڵ ئاوارهیی و مردن و بێ ماڵ و حاڵ بوونی ئهوانمان وهبیر دێنێتهوه‌. ئهوان لهسهردهمێكدا، بوون بهقوربانیی شهڕی كۆنهپهرستانهی ٨ ساڵهی نێوان ئێران وعێراق، كاتێك كهشهڕهكهش كۆتایی هات، ئهوانیان لهكهلاوهو وێرانهكانی پهراوێزی شارهكاندا نیشتهجێ كرد. ئهوان كاری دژواریان پێكرا و ههرزانترین و بێ مافترین بهشی چینی كرێكاری ئێرانیان پێكهێنا. زۆر جار، خاوهنكاران حهقدهستهمهمرهو مهژیهكهشیان پێنادهن. بهركهوتووی هیچ كام لهیاساكانی كار نین، لهدڵی ئهو تهبلیغاتهشوێنیستییهی كهبهسهر كۆمهڵگا دا زاڵه، ههموو جهنایهتیهكیان بهسهر داهێنان، دواكهوتووترین داكۆكیكارانی ڕژیم و سهربازانی بێناوی ئیمامهكهیان لهگیانیان بهردران، چادراخهكانیان لێ ڕووخاندن، بهشێوهی ڕهسمی لهڕۆیشتنی منداڵاڵهكانیان بۆ مهدرهسه، ڕێگریان كرد. پێیان وتن كهمهرجی مانهوهیان لهئێران، پهیوهست بوونی ئهندامانی پیاوی بنهماڵهكهیانهبهلقهكانی دهرهوهی وڵاتی كۆماری ئیسلامی و بهشداری كردنیانهلهشهڕ و بهرزهفڕیهكانی ڕژیم لهعێراق و سووریه‌‌. ئهوان كهخۆیان لهتاوشهڕی تایفی و ئایینی و داگیركاریی ئیمپریالیسم لهئهفغانستان، بهناچار كۆچیان كردبوو، ئهمجارهیان دهبوایهببانهقوربانیی شهڕ و تێكههڵچوونهكانی كۆماری ئیسلامی لهگهڵ زلهێزانی ئیمپریالیست و ناوچهیی. ههموو ئهوانهش لهباروودۆخێكدا بوو كهزۆربهی سهران و ڕێبهرانی ڕهوتهكۆنهپهرست و تیرۆریستهكانی تاڵهبان و ئهلقاعیده، میوانی ڕێزدار و بهنرخی كۆماری ئیسلامی بوون.  لهخۆڕا نهبوو كهپاش بڵاوبوونهوهی ههواڵی كوژرانی ئهم كرێكارانه، تاڵهبان بهبڵاو كردنهوهی ڕاگهیهندراوێك وێڕای دهربڕینیپهژارهبۆ كوژرانی هاووڵاتیان، هیوایان خواست كهسهرانی كۆماری ئیسلامی لهگهڵهاووڵاتیان بهپێی ڕوحم و بهزهیی و برایهتیی ئیسلامی و بنهماكانی هاوسابوون ههڵسووكهوت بكهن“. ههڵبهت ئهوهش گاڵتهیهكی تاڵ و بهژانهبۆ ئهو خهڵكهی كهپتر لهچوار دهیهیه‌‌ لهقوربانی خانهكانیبرایانی ئیسلامیدا، دار و نهداریان لهدهست داوه‌. بهتایبهت ئهوهیكهڕۆژی ڕابردوو نووسینگهی شۆرای ئهمنیهتی ئهفغانستان ڕایگهیاند كهلهماوهی حهفتهی ڕابردوودا لانیكهم ١٧ كهسی مهدهنی كوژراون و ٤٧ی دیكهش بریندار بوون. ههروهها ئاماژهی بهوهش كردووهكهلهكاتی واژۆ كرانی ڕێكهوتن نامهی نێوان ئهمریكا و تاڵهبانهوه، نزیك به٤٠٠ كهسی مهدهنی كوژراون و ٦٠٠ كهسی مهدهنیی دیكهش بههۆی هێرش و بۆمب چاندنهكانی تاڵهبانهوهبرینداربوون. ههڵبهت ئهوهش خۆی نوێترین نومایشیڕوحم و بهزهیی ئیسلامییه‌.

بهڵام ڕاستییهكی تاڵ ئهوهیهكهئهفغانستان نزیك بهنیو سهدهیهبووهتهگۆڕهپانی هێرش و پهلاماری هێزهئیمپریالیستهكان و بووهتهمهیدان قیزهونترین و خوێناوی ترین شهڕ و پێكدادانی هێزهكۆنهپهرستهئایینیهكان. ئیمپریالیستهكانی ئهمریكا بۆ خستنهدهرهوهی ڕووسهكان لهئهفغانستان، ههزاران جههادیستی ئیسلامیان بار هێنا و ڕهوانهیئهفغانستانیان كرد. كێ ههیهكهنهزانێ پاش ڕۆیشتنهدهرهوهی ڕووسهكان، ئهفغانستان بوو بهمهیدانی هێرش و پهلاماری ههر ئهو جههادیستانهو بوو بهفێرگهی ڕاهێنانی تیرۆریستهئیسلامیهكان و لهجهرهیانی لێكههڵوهشانی تاروپۆی كۆمهڵگادا، ئهمجارهیان تاڵهبان كهبهكهرهستهی لۆجستیكیی ڕۆژئاوا و پاكستان پهرهوهدهكرابوو دهبوایههاتبایهمهیدان. سهرهنجام لهساڵی ٢٠٠١دا، ئیمپریالیستهكانی ئهمریكا لهگهڵ هاوپهیمانانی ڕۆژئاوایی خۆیان، ئهو وڵاتهیهیان كاول كارد وئازاد كرانی كابۆلیان لهچنگ تاڵهبانڕاگهیاند. لهئێستادا و پاش تێپهڕینی ١٨ ساڵ لهو بهناو ئازاد كردنهو كوشتنی نزیك به٤٠ ههزار كهسی مهدهنی و نزیك به١١٥ ههزار هێزی دهوڵهتیی ئهفغانستان، گرووپهتیرۆریستهجۆراوجۆرهكان، هێزهكانی ئهمریكا و ناتۆ و پاش ١٨ مانگ وتووێژی ئاشكرا و نهێنی، ڕێكهوتن نامه‌‌ی بهناو ئاشتیی لهنێوان ئهمریكا و تاڵهبان له١٠ مانگی ڕهشهممهدا واژۆ كرا. ئهوانهی وا كهبهڕواڵهت دهوڵهتیهكیان لهئهفغانستان دامهزراندبوو، تهنات  ئهو زهحمهتهیان بهخۆیان نهدا كهئهوان لهدانیشتن و ڕێكهوتن نامهكهی نێوان خۆیان و تاڵهباندا، بهشدار بكهن. ههربۆیهشهڕ و ههرا و هوریای ئهشرهف غهنی و عهبدوڵڵا عهبدوڵڵا لهسهر پۆستی سهرۆك كۆماری، بۆ خهڵك زۆر گرینگ نییه‌.  ئهوان ئهو مۆرانهن كهههموو  كات ئهگهری ئهوهیان لهسهرهكهلابردرێن تا مۆرهو دهست نیشاندهی نوێ جێگایان بگرنهوه، ههر وهك چۆن كهرزای بوو بهجێنشینی تاڵهبان و یان ئهشرهف غهنی بهڕواڵهت لهجهرهیانی نومایشێكی ههڵبژاردن دا كهتهنانهت ٢٠ لهسهدی خهڵكیش تێیدا بهشداریان نهكرد، دهبوایهببوایه‌‌ جێنشینی كهرزای، لهبهر ئهوهیكهكاتی بهسهر چووبوو.

لهڕاستیدا، چارهنووسی خهڵكی ئهفغانستان بهچارهنووسی خهڵكی ههموو ناوچهكهوهگرێی خواردووه‌. ههڵبهت ئهوهش بهر لهههموو شتێك به‌‌ ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانهی كۆماری ئیسلامی و كرانهوهی ڕێگا بۆ كۆتایی هێنان بهحزووری زلهێزهئیمپریالیستهكان و ههموو ڕهوتهكۆنهپهرست و تیرۆریستهئیسلامیهكانی ناوچهكهوه، گرێ دراوه‌.

بێ گومان، ناڕهزایهتیهجهماوهرییهكان لهئێران، عێراق و لۆبنان، وهها ئاسۆیهك دهخهنهبهردهم خهڵكی ئهم ناوچهیه‌.