هه‌واڵه‌كان سه‌باره‌ت به گران بوونی نرخی نانی سوننه‌تی، سه‌نگه‌ك، تافتون و به‌ربه‌ری دژ به یه‌كن. ئه‌م بابه‌ته له‌پاڵ گران بوونی پێداویستییه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانی خه‌ڵك، له‌وانه برنج و ماكارۆنی، توڕه‌یه‌كی زۆری له‌ناو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا دژ به ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان پێك هێناوه. نیگه‌رانی له سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ر، هه‌موو ئه‌ندامانی كابینه‌ی ده‌وڵه‌تی گرتۆهتهبهر. كابینه‌ی ره‌ئیسی جه‌للادی ٦٧، بۆ دامركاندنه‌وه‌ی توڕه‌یی ئه‌و خه‌ڵكه رایگه‌یاندووه كه گۆیا له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆك كۆمار تا كۆتایی ئه‌مساڵ نرخی ئارد گۆڕانكاریی تێدا ناكرێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئیدعایه نرخی نان به كرده‌وه زیاد بووه. ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن، ده‌وڵه‌ت سه‌رئه‌نجام یارانه‌ی ئارد و هه‌موو جۆره‌كانی نان ده‌بڕێت. رۆژی چوار شه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، یه‌كێك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئابووری باسی سههیمهبهندی نان و دانی كۆدی میللی به خه‌ڵك كردووه كه به‌پێی ئه‌و كۆده ده‌وڵه‌ت به‌شێك له نرخی سه‌همی نانی دیاری كراوی هاووڵاتیان په‌رداخت ده‌كات. له هه‌مانكاتدا ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاندووه نرخی ئارد بۆ نانی فانتزی به ده قات گرانتر ده‌بێت. كه ئه‌مه‌ش خۆی ده‌بێته هۆكاری گران بوونی هه‌موو جۆره به‌رهه‌مه‌كانی نان. له‌پاڵ شێواوی بازاڕی گه‌نم و ئارد و نان، نرخی رۆنی خۆراكیش هه‌ر تووشی ئه‌و حاڵه‌ته بووه. به‌پێی راپۆرتی رۆژی ١٢ ی گوڵانی سایتی «تجارت نیوز» رۆنی خۆراكیی له فروشگاه زنجیرییهكان به‌شێوه‌یەکی سنووردار ته‌نیا به مه‌رجێك ده‌فرۆشرێ كه بایی ٣٠ هه‌زار تمه‌ن كه‌لوپه‌لی دیكه‌شی له گه‌ڵ بكڕدرێت.
ئه‌م بارودۆخه شێواوه كه تێیدا بێكاری رۆژ له گه‌ڵ رۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ و به‌های پاره‌ی ئێران به‌رانبه‌ر به ئه‌رزه جیهانییەکان به‌رده‌وام داده‌به‌زێ و ئاوسان به خێرایی ڕوو له هه‌ڵكشانه، مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ رژیمی ئێران خوڵقاندووە.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری رویتێرز نرخی ئاوسان گه‌یشتۆته زیاتر له ٥٠ له‌سه‌د و ٤١ ملیۆن كه‌س له دانیشتوانی ئه‌و وڵاته له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستیانه‌یه كه “ئالکس وتنکا” مودیری دامه‌زراوه‌ی “رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست” ده‌ڵی: “ده‌توانم بڵێم كه كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر کانگای باڕووت رۆنیشتۆه.”
ئه‌م گرانییه كه ئاماژه به چه‌ند نمونه‌یه‌كی كرا، سفره‌ی ژیانی كرێكاران و موعه‌لیمانی له هه‌میشه ههژارانهتر كردووه. كاردانه‌وه‌ی كرێكارانیش خه‌بات بووه بۆ زیادكرنی حه‌قده‌سته‌كان به‌ڕێژه‌ی لانیكه‌م ١٦ ملیۆن تمه‌ن له مانگدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شیركه‌ته پەیمانكارییهكان، حه‌قده‌ستی تایبه‌ت بۆ كاره سه‌خته‌كان. كرێكارانی خانه‌نشین داوای مافی به قه‌ده‌ر كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌كه‌ن. موعه‌لیمانیش هه‌موو رۆژێك له سه‌ر شه‌قامن بۆ دابین كردنی مافه‌كانیان. به‌رانبه‌ر به‌م ناڕه‌زایه‌تیانه رژیم و خاوه‌نكاره‌كان به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی ڕاگهیهنەره گشتییه‌كانه‌وه ئیدعا ده‌كه‌ن كه پاره‌ی دابین كردنی ئه‌و داخوازیانه‌یان نییه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به ووته‌ی هه‌واڵنێری “روێتێرز” كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژانه ملیۆن و نێوێك نه‌وت هه‌نارده ده‌كات كه به‌شی زۆری به‌ره‌و وڵاتی چین ده‌روات. نرخی بۆشكهیهك نه‌وتی برێنتی ده‌ریای باكوور گه‌یشتۆته ١٣٩ دوڵار و له بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا ته‌نیا ٧٠ دوڵار بۆ بۆشكهیهك دیاریکراوە. ئه‌و داهاته زۆر و زه‌به‌نده‌ی فرۆشی نه‌وه‌ت له رژیمی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی‌دا خەرجی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی لێره و له‌وێ ده‌كرێ و یان ده‌درێت به گروپگه‌لێكی كۆنه‌په‌ره‌ستی وه‌ك حیزبوڵای لوبنان و جیهادی ئیسلامی و حه‌ماس و حوسییه‌كان و ئه‌وانی تر له عێراق و له سوریه.
كرێكاران به خه‌باتی خۆیان ده‌توانن پێش به‌م تاڵان و بڕۆیه بگرن. ئه‌و خه‌باته بۆ پێش‌گرتن به له ناوچوونی جەستە و ده‌روونی كرێكاران زه‌روریه. دهسكهوتگهلێك كه له‌م خه‌باته‌دا به‌ده‌ست دێت، خه‌باتی دواڕۆژی كرێكاران بۆ رزگاری یه‌كجاری به‌هێزتر ده‌كات. كۆماری ئیسلامی حكومه‌تی سه‌رمایه‌دارانه. نیزامی سه‌رمایه‌داری له هه‌موو شوێنێك تووشی قه‌یران و ئاوسان و گرانییه. به‌ڵام قووڵایی و پانتایی گرانی و هه‌ژاری و نه‌داری له ئێران گه‌لێك زیاتره. هه‌ربۆیه ده‌رفه‌تێك خوڵقاوه كه سه‌رمایه‌داری له یه‌كێك له لاوازترین ئالقهكانیدا تێك بشكێندرێ و به دامه‌زراندنی نیزامێكی شۆڕایی، كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش له ئێران نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو نیشانی هه‌موو جیهان بده‌ن. كرێكارانێك كه ساڵی رابردوو ٧٠٠٠ حه‌ره‌كه‌ت و ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه، توانایی به ئه‌نجام گه‌یاندنی وه‌ها ئه‌ركێكی مێژووییشیان هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ت پێشمه‌رجی وه‌ها سه‌ركه‌وتنێك بوونی حیزبێکی پته‌و و به‌هێز، رێبهرایهتییەكی به‌توانا و باوه‌ڕپێكراو و متمانەبهخۆی چینی كرێكاره بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات