ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه ڕافائێل گروسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕایگه‌یاند كه ڕاپۆرتێكی سێ مانگه‌ی له‌ژێرناوی ” هوشدار به ئێران” بۆ ئه‌نجومه‌نی یاسادانه‌رانی ئه‌و ئاژانسه ناردووه. كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی یاسادانه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی قه‌راره له حه‌فته‌ی داهاتوودا به‌ڕێوبچێت و تێیدا باروودۆخی ئێستای چالاكیه ههستیهییهكانی كۆماری ئیسلامی تاوتوێ ده‌كرێت. هه‌واڵنێری ڕوویتێرز ڕایگه‌یاند كه ئه‌و ئاژانسه ڕاپۆرتێكی جیاوازی دیكه، هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا، بڵاو ده‌كاته‌وه و له‌و ڕاپۆرته‌دا، له‌دژی كۆماری ئیسلامی به‌خاتری هاوكاری نه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی و نه‌دانه‌وه‌ی وڵامی ڕوون به پرسیاره‌كانیان و ڕێگری له چاوه‌دێرانی ئه‌و ئاژانسه بۆ دوو ناوه‌ندی ئه‌تۆمی له ئێران، ئیعتراز كراوه. ئه‌وه یه‌كه‌مین ڕاپۆرتی ئه‌و ئاژانسه‌یه دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێنیانه‌ی كه كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له ڕێكه‌وتنی به‌رجامدا ده‌بوایه ڕه‌چاوی كردبایه. هه‌رچه‌ند كه له ڕاپۆرتی ڕوویتێرزیشدا ئاماژه به‌وه كراوه كه كۆماری ئیسلامی پێبه‌ندی به‌ڵێنیه‌كانی نه‌بووه، به‌ڵام پێتشریش ده‌رباره‌ی نهێنی كاریی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به “ئه‌نباری هه‌سته‌یی شاراوه” چه‌ندین ڕاپۆرت بڵاوببوونه‌وه. ئه‌و ئاژانسه له ڕاپۆرته تازه‌كه‌یدا باسی له بوونی ١٥٠٠ كلیۆگرهم ئۆرانیۆمی پیتێندراو له ئێران ده‌كا كه ئه‌وه‌ش پێنج به‌رابه‌ری ڕێژه‌ی دیاری كراوه بۆ كۆماری ئیسلامی له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنی به‌رجامدا. ئاژانسه‌كه هه‌روه‌ها، ڕژیمی ئیسلامیی به پێشێلكردنی چه‌ندین به‌ندی ڕێكه‌وتنی به‌رجام تۆمه‌تبار كردووه و سه‌ره‌نجام زه‌نگی مه‌ترسیی بۆ ڕژیم وه‌ده‌نگ هێناوه و داوای لێ كردووه كه له‌و باره‌یه‌دا ڕوون كردنه‌وه بدات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ئه‌و چه‌ند ده‌وڵه‌ته‌ی وا له به‌رجامدا ماونه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا به‌هۆی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا نه‌یانتوانیوه ڕێكاری ماڵی بۆ ئاسان كردنه‌وه‌ی موعاملهی بانكی و فرۆشی نه‌وتی ناسراو به ” ئیستێكس” بۆ كۆماری ئیسلامی وهكار خه‌ن، گوشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ چالاكیه هه‌سته‌ییه‌كانی، به‌تایبه‌ت به هێنانه خواره‌وه‌ی چوار به‌رابه‌ری پێبه‌ندبوونی به به‌رجام، ڕوو له زیادبوونه. له حاڵێكدا كه گه‌مارۆ كه‌م وێنه‌كانی ئه‌مریكا دژبه ئێران، گوشاری قورسی خستووه‌ته‌سه‌ر ئابووریی كۆماری ئسیلامی و له ئێستادا ئابووریی ڕژیم له‌سه‌ر لێواری داڕمانه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی هه‌روا به سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی خۆی واته ده‌خاڵه‌ت له كاروباری وڵاتانی دیكه درێژه ده‌دات. به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی نییه كه ڕژیمی به‌خاتری سیاسه‌تی ده‌خاڵه‌تگه‌رانه‌ی خستووه‌ته ژێر گوشاره‌وه، به‌ڵكوو گوشارێكی سیستماتیكی هه‌مه لایه‌نه له لایه‌ن باقیی ناوه‌نده ماڵیه‌كانی جیهان دژبه ڕژیم، ڕوو له زیادبوونه.
له هه‌وڵێكی دیكه دا ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه گرووپی تایبه‌تی ماڵیی په‌یوه‌ندیدار به سپی كردنه‌وه‌ی پووڵ واته “ئێف، ئێی، تی، ئێف” له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بۆ دووهه‌مین جار كۆماری ئیسلامیی خسته ناو لیستی ڕه‌شه‌وه. ئه‌و هه‌وڵه له باروودۆخێكدا ئه‌نجام دراوه كه كۆماری ئیسلامی هۆمێدهوار بوو كه چین وه‌ك سه‌رۆكی ده‌وره‌یی (ئێف، ئێی، تی، ئێف)، له وه‌ها بڕیارێك ڕێگری بكات. به‌ڵام چینیش به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی، له‌گه‌ڵ باقی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه كه‌وت. ئه‌و بڕیاره پاش ٦ جار دووباره كردنه‌وه‌ی ئۆڵتیماتۆم به ڕژیمی ئیسلامی بۆ واژۆ كردنی دوو كۆنوانسیۆن، ده‌ركرا. كۆنوانسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ یارمه‌تی ماڵی دان به تیرۆریزم(سی، ئێف، تی) و كۆنوانسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تاوانه ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان(پالرێمۆ). ئه‌و ناوه‌نده ماڵیه نێونه‌ته‌وه‌ییه له چوار ساڵی ڕابردوودا داوای له كۆماری ئیسلامی كردووه له ڕێگه‌ی واژۆ كردنی دوو بڕیار سه‌باره‌ت به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سپی كردنه‌وه پووڵ و یارمه‌تی ماڵی دان به تیرۆریزم و تاوانه ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، پێیان په‌یوه‌ست بێ. به‌ڵام ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام خۆی له‌و كاره دزیوه‌ته‌وه. چوونی ئێران بۆناو لیستی ڕه‌ش، باروودۆخی كۆماری ئیسلامی له‌وه‌ی كه هه‌یه وێرانتر ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌و هه‌وڵه به‌مانای بێبه‌ری كردنی كۆماری ئیسلامیه له هه‌موو خزمه‌تگوزاریه بانكیه‌كان و ناوه‌نده ماڵیه‌كانی ده‌ره‌وه. ئه‌و هه‌وڵه له‌سه‌ر هه‌موو بواره ئابووریه‌كانی ڕژیم و سه‌ره‌نجام له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ئێران كاریگه‌ریی زۆر خراپتر داده‌نێ. به ڕۆیشتی ئێران بۆ ناو لیستی ڕه‌شی گرووپی تایبه‌ت به هه‌وڵی ماڵی، دست و باڵی ڕژیم زیاتر له جاران ده‌به‌سترێته‌وه. تا جێیه‌ك كه، له‌وه به‌دوا موعاملهی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران له‌ژێر چاوهدرێریهكی وردتر داده‌بێت و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانێكی وه‌ك عێراق و توركییهش ناتوانن له‌و بواره‌دا یارمه‌تیی كۆماری ئیسلامی بده‌ن.
له هه‌وڵێكی هاوشێوه‌ی دیكه‌دا، سێ ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه، ئاڵمان و بریتانیا وه‌ك سێ ئه‌ندامی سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌تانێك كه ڕێكه‌وتنی به‌رجامیان واژۆ كردبوو، له به‌فرانباری ساڵی ڕابردوودا، ساز و كاری چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌رجام، ناسراو به “مكانیزمی ماشه”یان وهكار خست. به پێی ئه‌م مكانیزمه، گه‌مارۆكانی پێشووی شۆڕای ئه‌منیه‌ت دژبه كۆماری ئیسلامی ده‌توانێ به شێوه‌ی ئۆتۆمات بۆ جارێكی دیكه، بێنه‌وه سه‌ر جێگای خۆیان. ئه‌و هه‌وڵانه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی له ناوه‌وه‌ی ئێران هه‌وڵ ده‌دا تا له ڕێگه‌ی سه‌ركوت و فریو و درۆنانه‌وه، واقعیهتهكان له خه‌ڵك بشارێته‌وه و به هه‌ڕه‌شه و سه‌ركوت ڕاستیه‌كان داپۆشێ، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی سه‌ره‌به زلهێزه‌كانی سه‌رمایه‌داری، كه له ئاست جیهاندا سیستمی به‌رینی سازوكاری سه‌رمایه‌یان له‌ده‌ست دایه، ناتوانێ به درۆ و نهێنی كاری، پیلانه‌كانی به‌ره‌وپێش به‌رێ.
ئاشكرایه كه تێكه‌ڵبوونی كۆماری ئیسلامی به‌و دوو كۆنوانسۆنه، سیاسه‌ته‌كانی تائێستا و سیستمی ماڵی كۆماری ئیسلامی ده‌باته ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه. ڕژیمێك كه تێیدا ٨٠ له‌سه‌دی ئابووریی ئه‌و وڵاته له‌ده‌ست دار و ده‌سته‌ی سپای پاسداران و به‌یتی ڕێبه‌ری دایه، ڕژیمێك كه سه‌ران و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی به دزی، ڕانت خۆری، گه‌نده‌ڵی و سپی كردنه‌وه‌ی پووڵ، ملیاردها دۆڵار له سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی ئێرانیان تاڵان كردووه، ڕژیمێك كه چل ساڵه بۆ درێژه و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، سه‌دان ملیارد دۆڵاری له پووڵی خه‌ڵك خه‌رجی پێكهێنان و دابین كردنی گرووپه تیرۆریسته ئیسلامیه‌كانی وه‌ك حزبوڵڵای لۆبنان، جه‌هادی ئیسلامی، ده‌وڵه‌تی سووریه و باقی گرووپه تیرۆریسته‌كان له عێراق و ناوچه‌كه كردووه، نایهه‌وێ ئه‌و قازانج و ئیمكاناته له‌ده‌ست دات. ئه‌وه‌یكه چی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران دێت به‌لایه‌وه گرینگ نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه بۆ ئه‌م ڕژیمه له ئه‌ساسدا ژیان و بژێوی جه‌ماوری خه‌ڵك هیچ بایه‌خێكی نییه. به‌ڵام بێ گومان، ئه‌و ڕۆژه دوور نییه كه كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و زه‌حمه‌تكێش له ڕاپه‌ڕین و ئاخێزێكی سه‌رتاسه‌ریدا، ئه‌م ڕژیمه جه‌نایه‌تكار و دژه ئینسانه بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌خه‌نه ناو زبڵدانی مێژووه‌وه.