کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆماری ئیسلامی له‌ هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی له‌ ده‌ست ده‌رچووی دایه‌

20031101000822 Org

20031101000822 Org

بهدوای پهرهسهندنی ئاخێزهجهماوهریهكانی خهڵكی ستهملێكراوی عێراق لهپێنج مانگی ڕابردوودا و لاوازبوونی پێگهی كۆماری ئیسلامی لهو وڵاته، عهلی شهمعخانی دهبیری شۆڕای باڵای ئهمنیهتیی میللی كۆماری ئیسلامی لهسهفهرێكی دوو ڕۆژهیدا بۆ بهغدا، لهگهڵ كاربهدهستانی ئهو وڵاتهلهسهر كێشهی ههڵبژاردنی سهرۆك وهزیرانێكی نوێ كهپهسندكراو بێت، وتووێژی كرد. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهدهوڵهتی پێكهاتوو لهحیزبهدز و گهندهڵهكانی عێراق بهسهرۆك كۆماریی عادڵ عهبدولمههدی كهبهڕهزامهندیی كۆماری ئیسلامی و ئهمریكا هاتبووهسهركار، یهك ساڵ دوای پێكهاتنی، لهژێر گوشار و پهرهسهندنی ئاخێزی سهرتاسهریی جهماوهری خهڵكی ئهو وڵاته، لهسهرهتاكانی مانگی سهرماوهزدا، ئیستعفای دا. لهو كاتهوهههتا ئێستا، حزووری بههێزی خهڵكی ناڕازی  لهسهر شهقامهكان، ڕێگهی پێنهداون تا  كهسایهتیهكی گهندهڵ و سهربهحیزبهكانی ناوهوهو دهرهوهی دهسهڵاتی ئێستا، وهك سهرۆك وهزیران ههڵبژێردرێ.

سهفهرهكهی شهمعخانی پاش تێپهڕینی پێنج مانگ بهسهر ناڕهزایهتیی سهرتاسهریی خهڵكی عێراق  دژبهدهسهڵاتدارێتی حیزبهدز و گهندهڵهكانی نزیك بهكۆماری ئیسلامی و كوژرانی قاسم سولهیمانی ئهنجام دراوه‌‌. ئهو ناڕهزایهتیانه، بهلهبهرچاوگرتنی ماهیهتی كۆماری ئیسلامی، بهردهوام لهدرووشمهكانیاندا، دهست تێوهردانهكانی كۆماری ئیسلامییان وهك هۆكاری سهرهكیی باروودۆخی فهلاكهتباری سیاسی و بژێوی، كردووهتهئامانج. ناڕهزایهتیهك كهتێیدا كۆنسوولخانهكان و باقی شوێنهكانی سهربهڕژیمی ئیسلامی كهوتنهبهر هێرشهوه‌. سهفهری شهمعخانی لهباروودۆخێكدا ئهنجام دهدرێ كهمهئمووریهتی محهممهد تهوفیق عهلاوی كهبهههرحاڵ بۆ پێكهێنانی كابینهی دڵخوازی كۆماری ئیسلامی بوو، لهگهڵ شكست بهرهو ڕوو بۆوه‌. بانگ كردنی موقتهدا سهدر و هادی عامری لهلایهن كۆماری ئیسلامی بۆ قۆم و پێدانی فهرمان و ڕێنوێنیی پێویست بۆ بهكردهوهدهرهێنانی پیلانی جهنایهتكارانهیان واتهكوشتاری زیاتری خهڵك و ئاگرتێپهدانی خێوهتهكانیان لهمهیدانی ناڕهزایهتیی شارهكانی عێراق و ههروهها شاخ و شانهكێشان دژبهژنانی خهباتكار، نهیتوانی ناڕهزایهتیی جهماوهری خهڵكی ستهملێكراوی عێراق دژبهحیزبهگهندهڵهكانی نزیك بهكۆماری ئیسلامی و دژبهم ڕژیمهخامۆش بكات.

لهوهها باروودۆخێكدا كۆماری ئیسلامی شهمعخانی بهو ئامانجهوهڕهوانهی بهغدا كردووهتا بهڵكوو بتوانێ بهدرێژهی ههوڵهكانی لهنزیكهوهو لهڕێگهی دهخاڵهت كردن لهكاروباری عێراق، سهرۆك وهزیرانی دڵخوازی كۆماری ئیسلامی بێتهسهركار. تا لهلایهكهوهپێگهی لاوازی خۆی پاش كوژرانی قاسم سولهیمانی بههێز كاتهوهو درێژهبهسیاسهت و پیلانهدژهمرۆییهكانی خۆی لهعێراق بدات و لهلایهكی دیكهشهوهڕێگاچارهیهك بۆ باروودۆخهقهیراناویهكهی، لهعێراق بدۆزێتهوه‌. شهمعخانی لهو سهفهرهدا لهگهڵ كاربهدهستانی دهوڵهتی و ئهمنیهتیی ئێستا و پێشوو و سهرانی حیزبهشیعهكانی عێراق چاوپێكهوتنی ئهنجام دا. بهڵام وهك دیاره، لهو سهفهرهیدا دهستكهوتێكی نهبووهو بهدهستی بهتاڵهوهگهڕاوهتهوه‌. شهمعخانی لهبهشێك لهوتهكانیدا، باسی لهئامانجی سهفهرهكهی كرد و وتی: “پێویستهبۆ پاراستنی بهرژهوهندیهكانی ئێران و عێراق لهبهرامبهر پهلاماری ناجهوانمهردانهی (تیرۆریسمی ئیدراكی!) ههموو توانا كلتووری و كۆمهڵایهتیهكان و توانای خهڵك بكهوێتهگهڕ.” ئهو ههروهها وتیشی كهكۆماری ئیسلامی ئامادهیهیارمهتی عێراق بدات بۆ پێشگرتن لهبڵاوبوونهوهی نهخۆشی كڕۆنا لهو وڵاته‌. ههڵبهت بۆ زۆرێك لهخهڵك بهتایبهت بۆ خهڵكی ئێران، ژێستی یارمهتیی دانی كۆماری ئیسلامی بهعێراق سهبارهت بهپێشگرتن لهبڵاوبوونهوهویرووسی كڕۆنا، كهخۆی یهكێك لههۆكارهسهرهكیهكانی بڵاوبوونهوهیهتی لهئاست ناوچهكهدا، لهگاڵتهیهك زیاتر نییه‌.  لهبهر ئهوهیكهژمارهی تووش بووان لهعێراق نزیك به٨٠ كهسهو ئهوهش لهحاڵێكدایهكهتهنانهت بهپێی ئامارهكانی خودی ڕژیم لهئێران پتر له٨ ههزار كهس تووشی ئهو نهخۆشیهبوونو ڕژیمی ئێران ههتا ئێستا لهبهرامبهر بڵاوبوونهوهی خێرای ئهو نهخۆشیهدا داماو و بێ توانایه‌.

ڕۆژنامهیشهرقول ئهوسهتلهڕاپۆرتێكیدا سهبارهت بهسهفهرهكهی شهمعخانی ڕایگهیاند كهئامانجی سهرهكیی كۆماری ئیسلامیی لهوكارهچارهسهر كردنی كێشهی ناوخۆیی حیزبهشیعهكانی لایهنگری خۆیهتی كهلهئێستا دا ناكۆكیی زۆریان لهنێوان دایه‌. ڕاپۆرتهكهئامانجێكی دیكهی ئهو سهفهرهی هاندانی ڕێبهرانی حیزبهشیعهكان و بهرپرسانی عێراق بۆ هێنانهوهی دووبارهی عادڵ عهبدولمههدی تا پاش ههڵبژاردنی پێش وهخت، ڕاگهیاند. بهڵام ئهو داواكاریهش دهستبهجێ ڕهت كرایهوهوكۆماری ئیسلامی بهو ئامانجهشی نهگهیشت.

ههروهها، ڕوویتێرز ئامانجێكی دیكهی سهفهرهكهی شهمعخانیی، ههوڵ بۆ دیتنهوهی ڕێگایهك بۆ دهور لێدانهوهی گهمارۆكان و درێژهی موعاملهی بازرگانی لهجهرگهی توندبوونهوهی گهمارۆكانی ئهمریكا دژبهكۆماری ئیسلامی، ڕاگهیاندووه‌. ڕۆژی دووشهممه١٩ی مانگی ڕهشهممهبهڕێوهبهری گشتی كاروباری ماڵیی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا ڕایگهیاند كه‌: “ئهو شیركهت و كهسایهتیانهی كهبهههر شێوهیهك و لهههر وڵاتێكهوهلهئهنبار كردن و هاتووچۆ و فرۆشی نهوت و بهرههمهكانی پێترۆشیمی، یارمهتیی كۆماری ئیسلامی بدهن، دهكهونه ناوبازنهی گهمارۆكانهوه‌”. ئهوهش بهتایبهت پاش ئهوهیكهلهڕێكهوتی ٣ی مانگی ڕهشهممهگرووپی تایبهت بهههوڵی ماڵی (ئێف، ئێی، تی، ئێف) بۆ جاری دووههم كۆماری ئیسلامی خستهلیستی ڕهشهوه، بۆ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی زیاتر گرنیگیی پهیدا كردووه‌. لهبهر ئهوهیكهههموو موعاملهبازرگانیهكانی عێراق و باقی وڵاتهكانی دهورووبهری دهكهوێتهبهر كۆنتڕۆڵ و چاوهدێریهكی زیاترهوه‌. ههر بۆیهكۆماری ئیسلامی لهوهبهدوا ناتوانێ لهعێراق بۆ سپی كردنهوهی پارهو قاچاخی نهوت كهڵك وهربگرێ.

بهڵام لهئێستادا كهپتر له٥ مانگ بهسهر ئاخێزی جهماوهری و سهرتاسهریی خهڵكی عێراق دژبهحیزبهگهندهڵهكانی ناو دهسهڵات و دژبهههژاری و بێكاری و نهبوونی ئیمكاناتی بژێوی تێپهڕبووه، بزووتنهوهی سهرشهقام لهعێراق سهرهڕای ههموو پیلانگێڕی و كوشتار و تیرۆر و جهنایهتێك كهگرووپهچهكدار و تیرۆریستهكانی حیزبهشیعهكانی نزیك بهكۆماری ئیسلامی ئهنجامیان داوه، ههروا بههێزهو فاكتۆرێكی سهرهكیهلهدیاری كردنی چارهنووسیی سیاسی ئهم وڵاتهدا. نهكۆماری ئیسلامی و نهباقی دهوڵهتهكانی دیكهناتوانن بهئاسانی سیاسهتهدژهمرۆییهكانی خۆیان لهعێراق درێژهپێبدهن، ههر وهك چۆن نهیانتوانی محهممهد تهوفیق عهلاوی لهسهر كورسیی دهسهڵات دانێن. لهڕاستیدا، خهڵكی عێراق ماهیهتی ئهو حیزب و دهوڵهتانهیان ناسیوهو بۆیان دهركهوتووهكهبێجگهلههێزی مهزنی ڕێكخراو و سهرتاسهری خۆیان نابێ پشت بههیچ هێزێكی تر ببهستن.