کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆماری ئیسلامی له‌ ته‌قه‌لای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌رجام

p02 1

لهحاڵێكدا كهنزیك بهیهك مانگ لههاتنهسهر كاری دهوڵهتی بایدێن تێبهڕبووه، ئهمریكا هێشتا لهپێوهند لهگهڵ كۆماری ئیسلامی، هیچ ههوڵێكی ئهنجام نهداوه‌. ئهوهیكهههتا ئێستا لهمبارهوهئهنجام دراوه، لهدهربڕینی بۆچوونی پهرتهوازهی هێندێك لهبهرپرسان و شرۆڤهكارانی سیاسی، زیاتر نهبووه‌. كۆماری ئیسلامی كهلهگهڵ قهیران و داڕمانی بهرینی ئابووری و كۆمهڵایهتی و ناڕهزایهتیی و مانگرتنی بهردهوامی كرێكاری و باقیی توێژهكۆمهڵایهتییهكان بهرهوڕووه، دهمێك بوو چاوی هیوای لهكۆتایی دهسهڵاتی ترامپ بڕیبوو تا بهڵكوو بهههڵوهشاندنهوهی گهمارۆكان بتوانێ باروودۆخی ئابووریی خۆی تا ڕادهیهك باشتر بكات. بهدهر لهبلۆف و ژێستهدیلپۆماتیكهكانی خامنهیی و باقیی بهرپرسانی كۆماری ئیسلامی، واتهكاریگهر نهبوونی گهمارۆكان و دانانی شهرت و مهرجی بێبایهخ لهم بوارهدا، لهلایهكهوهبهئامانجی ڕاكێشانی سهرهنجی ئهمریكا و باقی دهوڵهتهئۆرووپاییهكان، لهپێناو دهستپێكردنهوهی خێرای وتووێژهكانی بهرجام و هێناخوارهوهی ئاستی تهحریمهكان، پهلهیانهو بهم ئامانجهدهستیان كردووهبههاتوهاواری تهبلیغاتی و كردهوهی دیپلۆماتیك و لهلایهكی دیكهشه‌‌وه،بهئامانجی نیشان دانی پۆتانیسیهل و توانای خۆیان، چ لهبوار وێران كردن و چ لهبوار یارمهتی دان بهئهمریكا و ڕۆژئاوا، لهئهنجام دانی پڕۆژهكانیان لهناوچهكه، دهستیان داوهتهكردهوهی هاندهرانهو مهترسیدار. لهم بوارهدا دهكرێ ئاماژهبهمانۆڕی نیزامی و نیشان دانی توانای مووشهكی، مووشهك هاویشتن بهرهو دهست و پێوهندهكانی خۆیان لهعێراق، یهمهن، ئهفغانستان، سووریهو لۆبنان، بهئامانجی نیشان دانی توانای خرابكاری و نائهمن كردنی ناوچهكه، بكرێت. دوایین نموونهی ئهم كردهوهجهنایهتكارانهیه، هاویشتی ١٤ مووشهكی دهستكردی ئێران بوو لهلایهن بهكرێگیراونیسهرایا ئهولیا ئهلدهمبهرهو فڕۆكهخانهو ناوخۆی شاری ههولێر، لهئێوارهی ڕۆژی دووشهممه٢٧ی ڕێبهندان، كهزیانی گیانی و ماددی لێكهوتهوه‌.

گهورهنوێنیی ڕژیم سهبارهت بههێنانهخوارهوهی ئاستی پێبهند بوونی بهڕێكهوتنی ههستهیی و بهرههمهێنانی ئۆرانیۆمی ٢٠ لهسهدی و یان ئیدیعای وهزیری ئیتلاعاتی ڕژیم لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، دهربارهی ئهوهیكه‌ “ئهگهر بهرهو ئهو مهسیرهپاڵمان پێوهنێن، چهكی ههستهیی ساز دهكهین، ههمووی ئهوانه، بهشێك لهو هات و هاوارهتهبلیغاتییهیهكهڕژیم بۆ نیگهرانینانهوهو ڕاكێشانی ئهمریكا بهرهو مێزی وتووێژ، ئهنجامی دهدات. بهڵام ئهم كردهوانه، نهتهنیا نابێتههۆی هێنانهخوارهوهی خێرای گوشاری گهمارۆكان، بهڵكوو پێگهی نێونهتهوهیی كۆماری ئیسلامی لهئاستی ناوچهكهو لهئاستی جیهانیدا زیاتر لهجاران لاوازتر دهكات. بێگومان، ئهم كردهوانه، ههتا ئێستاش، میلیتاریزهبوونی زیاتری ناوچهكهو بههێزبوونی پێگهی دهوڵهتهعهرهبییهكانی نهیاری كۆماری ئیسلامی و ئیسرائیلی، لهكێشمهكێشهناوچهیی و نێونهتهوهییهكان لێكهوتووهتهوه‌.

لهپێوهند لهگهڵ ههڕهشهی دیپلۆماتیك و تهبلیغاتیش، ڕۆژی دووشهممه‌ “سهعید خهتیب زاده“‌، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران ڕایگهیاند كه‌: “ئهگهر گهمارۆكان تا حهفتهی ئهوهڵی مانگی ڕهشهممهههڵنهوهشێنهوه، كۆماری ئیسلامی بهكردهوهدهرهێنانی پڕۆتۆكۆلی ئێلحاقی ڕادهگرێپت. لهبهر ئهوهیكهجۆو بایدێن هێستاش بهسهر ڕێگای دهوڵهتی پێشوودا دهڕوات و داسهپاندنی گوشاری زۆرینهدژبهئێران، درێژهپێدهدات“. هاوكات نوێنهری كۆماری ئیسلامی لهڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان لهوییهن، لهنامهیهكدا، ڕایگهیاند كهچالاكییهكانی كۆماری ئیسلامی لهپێوهند لهگهڵ پرۆتۆكۆلی ئێلحاقیی پهیمانی ڕێگری لهچهكی ههستهیی( ئێن پی تی)، له٥ی مانگی ڕهشهممهوهڕادهگیرێت و ئهم كردهوهیهشی لهڕاستای پهسندكراوی مهجلیسی ئیسلامی، له١١ی مانگی سهرماوهزدا، وهسف كرد. بهپێی ئهم پهیمانه، بهرپرسانی ئاژانسی نێونهتهوهیی وزهی ئهتۆمی، ڕێگهیان پێدهدرێ تا ههركات كهپێویست بێت، لێكۆڵینهوهو پشكنین لهسهر دامهزراوهههستهییهكانی كۆماری ئیسلامی بكهن.

بهڵام بهپێچهوانهی چاوهڕوانیی كۆماری ئیسلامی و ئهو ههوڵانهی كهلهپێوهند لهگهڵ خێرا جێبهجێ كردنی وتووێژ لهگهڵ ئهمریكا و ههڵوهشاندنهوهی گهمارۆكان ئهنجامی داوه، دهوڵهتی بایدێن، ئهولهوییهتی كاری خۆی، بهدواداچوونی تهوهری بهرجام پێناسهناكات. لهم پێوهندهدا ههواڵنێریی ڕوویتێرز لهڕاپۆرتێكدا ڕایگهیاند كه‌: ” جۆو بایدێن هێشتا بڕیارێكی لێبڕاوانهی سهبارهت بهئێران دهرنهكردووهو بهنیازهسیاسهتێكی ههنگاو بهههنگاو بهرهوپێش بهرێت و كۆماری ئیسلامیش ناچار بهپهیڕهو كردنی بهڵێنییهكانی ڕێكهوتنی ههستهیی بكات“. “بلینكێن، وهزیری دهرهوهی ئهمریكاش ڕایگهیاند كهدهوڵهتی ئهمریكا لهپێوهند لهگهڵ گهڕانهوهبۆ ڕێكهوتنی ههستهیی خۆی لهژێر گوشاردا نابینێت و وتهبێژهكهشی لهكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامهوانیدا وتی كه‌: “دهوڵهتی ئهمریكا بۆ جێبهجێ كردنی ڕێكاری خۆی لهقهباڵ بهرنامهی ههستهیی ئێران، هیچ مۆڵهتێكی نیهانیی بهڕهسمی ناناسێت و كردهوهی كۆماری ئیسلامی لهم بوارهدا، دهبێتههۆی دوور كهوتنهوهی لهبهرجام و ناكۆكیی زیاتری خۆی لهگهڵ ئهمریكا و هاوپهیمانانی. ئێمهلهپێناو یهكگرتوو كردنی هاوپهیمانانمان دژبهكۆماری ئیسلامی، ههوڵی ڕاوێژكارانهمان گرتووهتهبهر“.

ڕاگهیاندنی وهها ئاراستهیهك لهلایهن ئهمریكاوه، لهحاڵێك دایهكهتهمهنی دهوڵهتی ڕووحانی ٤ مانگی زیاتر نهماوهو ئهوهش دهتوانێ بهو مانایهبێت كهدهوڵهتی ئهمریكا، بڕیار دان لهمبارهیهی، بهئاكامی ههڵبژاردنی داهاتووی سهرۆك كۆماریی ئێرانهوه، گرێ دابێت. ئهوهش لهحاڵێك دایهكهههموو نیشانهكانی ئهوهمان پێ دهڵێن كهبهلهبهرچاو گرتنی باروودۆخی نالهباری ئابووری و كۆمهڵایهتی لهئێران  و توندبوونهویهناڕهزایهتییهكۆمهڵایهتییهكان دژبهكۆماری ئیسلامی، لهماوهی سێ ساڵی ڕابردوو، كۆماری ئیسلامی لهسهر ئهوهپێداگرهكهدهوڵهتی داهاتووی ئێران وهئهستۆی سپای پاسداران و باڵی سهربهبهیتی ڕێبهری بێت. تا بتوانێ بزووتنهوهی مافخوازانهی كرێكاران و جهماوهری خهڵك لهئێران، لهپێناو وهدهست هێنانی ئازادی و وهدی هاتنی خواستهكانیان، بۆ دهورهیهكی دیكهلهڕێگهی سهركوتهوهخامۆش بكهن و درێژهبهدهسهڵاتی دژهمرۆیی خۆیان بدهن. بهڵام نهوتووێژی داهاتوو لهگهڵ كۆماری ئیسلامی تهنیا تایبهت بهتهوهری ههستهیی دهبێت و نهجهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشی ئێران دهتوانن لهوهها باروودۆخێكدا، لهژێر دهسهڵاتی ئهم ڕژیمهدژهمرۆییهدا، ژیان بهسهر بهرن. بێگومان، سهرهنجام بهخهباتی یهكگرتووانهو ڕێكخراو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی سهرمایه، بۆ ههتا ههتایهدهخرێتهزبڵدانی مێژووهوه‌.