کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆماری ئیسلامی تاوانباری گیان به‌ختكردنی چالاكانی ژێنگه‌پارێزه‌

لهماوهی دوو حهفتهی ڕابردوودا لهجهرهیانی كۆنتڕۆڵ كردنی ئهو ئاگرهوێرانكهرهی كهلهغهربی ئێران، لهگیانی دارستانهكانی ئهم ناوچهیهبهربووه، چوار لاوی خۆبهخش لهدوو ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لهدهست دا. لهڕووداوی یهكهمدا،ئهلبۆرز زێراعی، شاخهوانهخۆبهخشهكهی كهلهجهرهیانی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگری دارستانهكانی دهورووبهری گهچساران، بهسهختی بریندار ببوو، ڕۆژی ههینی ٣٠ی مانگی جۆزهردان، گیانی لهدهست دا. لهڕووداوی دووههمدا، كارهساتی دوو ساڵ لهمهوبهری گیان لهدهست دانیشهریف باجوهر، ئۆمید كۆهنهپوشی، ڕهحمهت حهكیمی نیاومحهممهد پهژوهیلهمهریوان، ئهمجارهیان لهبهرزاییهكانی شارستانی پاوهلهئۆستانی كرماشان دووبارهبۆوه‌. ڕۆژی یهكشهممه٨ی مانگی پووشپهڕ،  مۆختار خهندانی، بێلال ئهمینی و یاسین كهریمی، سێ لاوی فیداكار و چالاكی ژینگه پارێز، لهكاتی كۆژاندنهوهی ئاگر لهناوچهی پارێزراویبۆزینومهرهخێڵ، كهلهڕۆژی پێنجشهممه٥ی پووشپهڕهوهدستیپێكردبوو، گیانیان لهدهست دا. سهبارهت بهگیان لهدهست دانی ئهم سێ چالاكهژینگهپارێزه، ڕاپۆرتهسهرهتاییهكان باس لهوهدهكهن كههۆكاری مهرگی ئهوان، نهك ئاگر، بهڵكوو تهقینهوهی ئهو مینهتازانهن كهسپای پاسداران بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی سنوورهكان چاندوویهتی. ئهو خهڵكهی كهلهدهورووبهری شوێنی ڕووداوهكهبوون، دهنگی تهقینهوهی مینهكانیان بیستووه‌. بهلهبهرچاوگرتنی ئهوهیكهناوچهیبۆزین و مهرهخێڵخاڵی سفری سنووریهو لهبهشی بایهنگاندا ههڵكهوتووه‌‌، ئهم ئهگهرهزۆر لهڕاستی نزیكه‌. سپای پاسداران كهخرۆشی تووڕهیی خهڵكی لهڕێوڕهسمی بهخاك سپاردنی  گیانبهختكردوواندا پێشبینی دهكرد،  گوشاری خسبووهسهر بنهماڵهكان كهڕێوڕهسمی بهخاك سپاردنی ڕۆڵهكانیان بهشهو بهڕێوهبهرن. ئهوان بهبهربهست نانهوهكارێكیان كرد كهتهرمهكان لهشهودا بگهنهناو شاری پاوه‌. بهڵام سهرهڕای ئهوهش، لهماوهیهكی كورتدا، ههزاران كهس بهوتنهوهی سروود و درووشمی شۆڕشگێڕانهبهرهوپیری تهرمی گیانبهختكردووان ڕۆیشتن. تهرمهكان وێڕای ڕێپێوانی خهڵكی پاوهبهمهبهستی ناشتن لهزێدی خۆیان ، گوازرانهوهبۆ نهوسوود، شمشیر و سهریاس.

شایهتحاڵان باس لهوهدهكهن كهلهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوكات لهگهڵ جێگیربوونی هێزهزهمینیهكانی سپای پاسداران لهسهر سنوورهكان، پههبادهكانیش بهردهوام لهسهر ناوچهكهسووڕاونهتهوهو لهسهرههڵدان و بهرینایی ئاگرهكهئاگادار بوون. بهڵام سهرهڕای ئهوه، هیچ ههوڵێك لهلایهن ڕژیمهوه، تهنانهت لهئاستی كهڵك وهرگرتن لههێلیكۆپتێری ئاگركووژێنهوه، كهسپا ههر لهم ئۆستانهژمارهیهكی زۆری لهئیختیار دایه، ئهنجام نهدراوه‌. شایهتحاڵان ههروهها، كهوتنهوهی ئاگرهكه، بهو هێزانهی سپا نیسبهت دهدهن كهلهو ناوچهیهدا جێگیرن. بهوتهی شایهتحاڵێكهاتووچۆ بۆ ئهو ناوچهیهپارێزراوهو پێویستهبهئیزنی سپا ئهنجام بدرێ و بێجگهلههێزهكانی سپا و ههنگی مهرزی، هیچ كهس بۆی نییهبڕواتهئهم ناوچهیه‌”. لهڕاستیدا خۆبهخشانی فیداكار، بهدهستی بهتاڵهوه،بهگژ ئهو ئاگرهبهرینهداچوبوون و بوێرانهڕوویشتبوونهناو دڵی مهترسیهوه‌. 

لهماوهی یهك مانگی ڕابردوودا، دهیان نموونهئاگركهوتنهوهی بهرین لهدارستانهكانی زنجیرهچیای زاگرۆس لهئۆستانهكانی غهرب و جنووبی غهربی ئێران ڕوویان داوهو بهههزاران هێكتار لهدارستانهسهرسهوزهكان بوونهتهخهڵووز. لهناوچوونی ئهم سرووشتهجوانهو پهناگای سهدان جۆر بوونهوهری دهگمهن، لهبهرچاوی دهزگا پان و بهرینهنیزامی و ئیداریهكانی ڕژیم ڕوویداوه، بهبێ ئهوهیكهههوڵێكی كاریگهر بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرهكهبدهن. ئهوهتهنیا خهڵكی ناوچهكهبوون كهبهدهستی بهتاڵهوهبهرهوپیری مهترسیی ڕۆیشتوون و ئهوهندهی توانیویانهدارستانهكانیان لهچنگ بڵێسهكانی ئاگر ڕزگار كردووه‌. كووژاندهنهوهی ئاگرێك بهو بهریناییهتهنیا بهكهرهستهی پێشكهوتووی ئهمڕۆیی وهك فڕۆكهی ئاوپژێن جێبهجێ دهبێت. سپای پاسداران و ئهرتهشی كۆماری ئیسلامی كهههموو ڕۆژێ لهگۆشهوكهناری ئێران دهست دهدهنهمانۆری پڕ ههزینهو پڕ لهههراوهوریا و لهزۆربهی حاڵهتهكاندا، خۆیان داگیرسێنهری ئاگرن، كهرهستهی پێویست بۆ كۆژاندنهوهی ئاگر ناخهنهئیختیار و ههوڵێكی جیدی نادهن. ئهوان بهبیستنی چكۆلهترین ههواڵی خۆپیشاندان و حهرهكهتی ناڕهزایهتی، بهخێراترین شێوه، خۆیان بۆ سهركوتی جهماوهری خهڵكی ناڕازی دهگهیهننهشوێنهكه، بهڵام لهماوهی یهك مانگی ڕابردوودا، كهئاگر دارستان و لهوهڕگهكانی غهربی ئێران دهكرده‌‌ خهڵووز، كاردانهوهكیان لهخۆیان نیشان نهدا.

بهپێی لێكدانهوهكانی چالاكانی بواری ژینگه، لهماوهی ١٠ مانگی ڕابردوودا، ٤ ملیۆن هێكتار لهكۆی نزیك به١٠ ملیۆن هێكتار لهدارستانهكانی زاگرۆس بههۆی ئاگركهوتنهوه  و هۆكاری دیكهوهلهناوچوون. لهئاست ئێرانیشدا، یهك سێههمی گشت دارستانهكانی ئێران لهماوهی دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامیدا، لهناوچوون. لهگهڵ ئهوهیكهكهوتنهوهی ئاگر لهدارستانهكاندا بهجیدی وهرناگێرێت، بڕینی دار بۆ ساخت و ساز، درووست كردنی باڵاخانهكان، شارهكسازی و جاددهسازی و درووست كردنی ناوهندهسهنعهتیهكان، بهردهوام پهرهی سهندووه‌. پاراستنی دارستانهكان و ئهساسهن بایهخ دان بهههموو بوارهكانی ژینگهو پاراستنی سڵامهتی مرۆڤ و باقیی بوونهوهرهكان، یهكێك لهبنهما سهرهكیهكانی مانهوهی ژیانه، كهكۆماری ئیسلامی لهبهرامبهریدا، خۆی بهبهرپرسیار نازانێت.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-