ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی “ته‌ندرووستی و ده‌رمان و ڕاهێنانی پزیشكی“ی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٣٢٣ كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١١ هه‌زار و ٢٣ حاڵه‌تی نوێی تووش بوون به‌م نه‌خۆشییه شناسایی كراوه. به‌ده‌ر له‌وه‌یكه ئاماره‌كانی ڕژیمی ئیسلامی به‌رده‌وام ٣ تا ٤ به‌رابه‌ر كه‌متر له ئاماری واقعین، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م ئامارانه، باروودۆخی ناله‌باری ئه‌م نه‌خۆشییه‌مان له ئێران پێ نیشان ده‌ده‌ن. له حاڵێكدا كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به ته‌رخان كردنی بوودجه‌ی كهڵان بۆ كڕینی واكسێن، بیر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌كه‌نه‌وه، كۆماری ئیسلامی ناتوانێ و نایهه‌وێ هیچ بوودجه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان بكات.
له وته ناته‌با و درۆ و ده‌له‌سه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته‌وه دیاره كه ڕژیم نه بوودجه‌یه‌كی بۆ دابین كردنی واكسێن دیاری كردووه و نه هه‌وڵیش ده‌دا كۆمه‌ڵگا ده‌ستی به‌و واكسێنه ڕابگات. كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات به بیانووی گه‌مارۆكان، خۆی له به‌رپرسایه‌تیی به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا و گیانی خه‌ڵك بدزێته‌وه. ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، هێمه‌تی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ڕایگه‌یاند كه “له‌و جێگه‌وه كه كڕینی واكسێنی كۆرۆنا پێویسته له ڕێگه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌سمیی ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی بۆ دابه‌ش كردنی عادڵانه‌ی واكسێن(كوواكس) ئه‌نجام بدرێت، هه‌تا هێستا هه‌موو ڕێگاكان بۆ ڕاگواستنی دراو و وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ ئێران، له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ستی گه‌مارۆكان به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه”. ئه‌م درۆنانهوهیهی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ڕژیم، له حاڵێكدایه كه ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو وته‌بێژی “كوواكس” ڕایگه‌یاند كه: “هیچ به‌ربه‌ستێكی یاسایی له‌سه‌ر ڕێگای ئێران بۆ كڕینی واكسێن بوونی نییه و ئێران ده‌توانێ به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ دانی هه‌زینه‌كانی كڕینی واكسێن وه‌ربگرێت“.
له ڕاستیدا به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كیی له‌سه‌ر ڕێگای ده‌ستڕاگه‌یشتنی خه‌ڵكی ئێران به واكسێنی كۆرۆنا، خودی كۆماری ئیسلامییه، كه نه بوودجه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كات و نه به‌رنامه‌یه‌كی بۆ دابین كردنی واكسێن هه‌یه. له لایه‌كه‌وه، وته‌بێژی ڕێكخراوی به‌رنامه و بوودجه باس له ته‌رخان كردنی هه‌زار ملیارد تمه‌ن بۆ كڕینی واكسێنی كۆرۆنا ده‌كات و له لایه‌كی دیكه‌وه جێگری كاروباری زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م ڕێكخراوه ڕایگه‌یاندووه كه: “بۆ كڕین و هاورده كردنی واكسێن له ده‌ره‌وه، گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو ڕهدیفێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌م بابه‌ته نییه، به‌ڵام له ڕه‌دیفی شیری ویشك و ده‌رمان دا، ئێعتبارێكی بۆ دیاری كراوه. هیوادارین كه واكسێنی كۆرۆنا له ئێران به‌رهه‌م بێت و پێویستمان به كڕینی و هاورده كردنی له ده‌ره‌وه نه‌بێت“.
هه‌ڵبه‌ت گشت بوودجه‌ی ئه‌و ڕدیفهی كه جێگیری به‌رنامه و بوودجه باسی لێده‌كات و قه‌راره بۆ دابین كردنی ده‌رمان و شیری ویشك ته‌رخان بكرێت، ٩٥٠ ملیارد تمه‌نه كه هه‌زینه‌ی كڕین و هاورده كردنی واكسێنیش له ده‌ره‌وه، ده‌كه‌وێته ئه‌م ڕهدیفهوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه ڕۆژنامه‌ی ئێعتماد به‌رئاوردی كردووه كه هه‌زینه‌ی كڕین و گواستنه‌وه‌ی واكسێن و دابین كردنی بۆ خه‌ڵكی ئێران له ده‌روه، له هه‌ر قۆناغێك دا به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ ١٣ هه‌زار ملیارد تمه‌ن. كه‌وابوو ڕژیم به‌ته‌مایه هه‌زینه‌ی دابین كردنی واكسێنیش به‌سه‌ر گیرفانی به‌تاڵی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران‌دا بسه‌پێنێت و خۆی بوودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان ناكات. ئه‌م ڕژیمه دژه مرۆییه، هه‌تا ئێستا، ته‌نانه‌ت واكسێنی ئانفۆلانزای عادیشی به قیمه‌تی زۆر بان به خه‌ڵك فرۆشتووه، چ بگا به واكسێنی كۆرۆنا. به‌داخه‌وه له باردووخێكدا كه ڕژیم بێكاری و هه‌ژاری و فهلاكهتی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا سه‌پاندووه، دابین كردنی وه‌ها پاره‌یه‌ك بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیمكانی نییه و به درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، ئاسۆیه‌كی هیوابه‌خش له‌به‌رچاو نییه.
تاكتیكێكی فریوكارانه‌ی دیكه‌ی ڕژیم، ڕاگه‌یاندنی گه‌ڵاڵه‌ی دابین كردنی واكسێنه له ناوخۆی ئێران. به‌دوای نومایشی درووست كردنی ده‌زگای “ویروس یاب“ی سپای پاسداران كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه گاڵته‌ی پێكرا، “مین‌و مۆحرێز” به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ناو “پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی واكسێنی ئێرانی” ڕایگه‌یاند كه هیواداره فازی مرۆیی به‌رهه‌مهێنانی واكسێنی كۆرۆناش سه‌ركه‌وتووانه بێت. هه‌وڵی نومایشیی هه‌تا ئێستای وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ڕژیم له‌م په‌یوه‌نده‌دا، ناڕه‌زایه‌تیی زۆری لێكهوتهوه، تا جێگایه‌ك كه “ڕه‌زا مه‌لێك زاده” جێگیری پێشووی لێكۆڵینه‌وه و تێكنۆلۆژیی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ده‌رمان، له پۆسته‌كه‌ی ئێستعفای دا. ئه‌و له نامه‌ی ئیستعفاكهیدا، وته‌كانی وه‌زیری ته‌ندرووستیی ڕژیمی ئیسلامیی له بواری درووست كردنی “واكسێنی كۆرۆنای ئێرانی” نازانستییانه، هه‌ڵه و پڕ له كێشه، پێناسه كرد و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ده‌رمانی، به هۆكاری مه‌رگی هه‌زاران كه‌س به نه‌خۆشیی كۆرۆنا، له‌قه‌ڵه‌م دا.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، كه قه‌یرانێكی ئابووریی قووڵ به‌رۆكی گرتووه، له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ په‌تای كۆرۆنا، “ڕهدیفێكی تایبه‌ت” ی له‌ناو گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌دا بۆ دیاری نه‌كردووه و له دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ ئه‌م بابه‌ته بێتوانایه. كه‌وابوو به قه‌ولی “مه‌لێك زاده“، بووه‌ته هۆكاری مه‌رگی ده‌یان هه‌زار كه‌س و گیرۆده بوونی نزیك به یه‌ك ملیۆن مرۆڤ به نه‌خۆشیی كۆرۆنا. تا جێگهكیش كه به لافاو و باقیی ڕووداوه سرووشتییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیی هه‌یه، نه بوودجه‌یه‌كی بۆ سازكردنه‌وه و نۆژن كردنه‌وه‌ی سیستمی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاره‌كان ته‌رخان كردووه و نه ده‌ستی داوه‌ته خاوێن كردنه‌وه‌ی به‌ندئاو و ڕووباری شاره‌كان. هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ هه‌ر بارینێكی باران له زۆربه‌ی ئۆستانه‌كانی ئێران سێڵاو هه‌ڵده‌ستێت و ئاوه‌ڕۆ گه‌ڕه‌ك و سه‌ر شه‌قامه‌كان و بیناكان داده‌گرێت و به‌هۆیه‌وه خه‌ساری گیانی و ماڵیی زۆر له خه‌ڵك و ته‌ندرووستیی كۆمه‌ڵگا ده‌درێت.
به‌ڵام كۆماری ئیسلامی بۆ درێژه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌وپێش بردنی سیاسه‌ته دژه مرۆییه‌كانی خۆی له بوودجه‌ی هه‌موو ساڵێكی دا به ده‌یان ڕه‌دیف بوودجه‌ی سه‌دان هه‌زار ملیارد تمه‌نی بۆ به‌هێز كردن و په‌ره‌پێدانی هێزی سه‌ركوتگه‌ری نیزامی و ئه‌منییه‌تی له ناوخۆ و هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌وپێش بردنی سیاسه‌تی زێده‌خوازانه و په‌ره‌پێدانی ناوه‌نده خورافی و ئایینیه‌كانی له ده‌ره‌وه ته‌رخان ده‌كات. هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، له ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی مانگی سێپتامبری ئه‌مساڵیدا ئاشكرای كرد كه كۆماری ئیسلامی، بوودجه كهڵانهكانی ٥٠٠ ، ٦٠٠ و ٦٥٠ ملیۆن دۆلاریی بۆ پڕۆژه‌ی به‌ناو نۆژن كردنه‌وه‌ی شوێنه ئایینیه‌كان له كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، به‌غدا، سامه‌ڕا و دێمێشق ته‌رخان كردووه. بێگومان، وه‌ها ڕژیمێك سه‌ڵاحییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگای نییه و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئێران پێویسته بارگه و بنه‌ی ئه‌م ڕژیمه دژه مرۆییه تێكهوهپێچن و كۆتایی به ته‌مه‌نی نگریسی بێنن.