ئه‌حمه‌د عه‌لی ڕهزابهیگی، نوێنه‌ری مه‌جلیس له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رق، ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه: “وه‌زیری ناوخۆ به‌رپرسی ڕووداوه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ه”. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: “ده‌ستی وه‌زیری ناوخۆ به خوێنی خه‌ڵك سووره و سه‌ڵاحییه‌تی چالاكیی له‌م پۆسته‌دا نییه”. به‌یگی له درێژه‌ی وته‌كانیدا هه‌روه‌ها، هه‌یئه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌جلیسی به قه‌بیله‌گه‌رایی تۆمه‌تبار كرد و وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئییستیزاحی وه‌زیری ناوخۆ پێداگریی كردووه، وتی: “له ده‌وره‌ی ده‌یه‌می مهجلیسیشدا له داواكارانی ئیستیزاحی ناوبراو بووم… به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م ته‌وه‌ره له فهرامۆشخانهی هه‌یئه‌تی سه‌رۆكایه‌تیدا تۆزی له‌سه‌ر نیشتووه”. وته‌كانی ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس، له نوتقی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا له مه‌جلیس بێ وڵام نه‌مایه‌وه و محه‌ممه‌دجه‌واد كۆلیوهند، جێگری پارله‌مانی وه‌زیری ناوخۆ، له دیفاع له ره‌حمانی فه‌زلی وه‌زیری ناوخۆ، وێڕای ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و له كوشتنی ناڕازیانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، بێشه‌رمانه ئه‌وانی “ڕه‌وتی ئه‌رازێل و ئه‌وباش” وه‌سف كرد.
ئاشكرا بوونی پانتایی شاراوه‌ی جه‌نایاتی ڕژیم له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨دا به‌رده‌وام یه‌كێك له خواسته گرینگه‌كانی بیروڕای گشتی بووه كه هه‌ڵبه‌ت به هۆكاری ڕوون له‌وانه پانتایی ئه‌م جه‌نایه‌ته و ده‌ركردنی فه‌رمان له لایه‌ن باڵاترین به‌رپرسانی حكوومییه‌وه، هه‌تا ئێستا بێ وڵام ماوه‌ته‌وه. به‌ڵام هه‌رچه‌ند وه‌خت جارێك، ئه‌م باسانه له‌ناو مه‌حفه‌له‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن تا گۆیا مه‌رهه‌مێك بن بۆ ئه‌و برینه قووڵه‌ی كه ئه‌م جه‌نایه‌تانه له ڕووح و جه‌سته‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌ختكردووان و هه‌موو خه‌ڵكی ئێرانیان داوه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌م جۆره قسانه و گونجاندنیان له‌ناو میدیا گشتییه‌كاندا، ئه‌گه‌رچی ڕوانینێكیشیان به‌ره‌و كێبه‌ركێی جه‌ناحیی بانده مافیاییه‌كانی ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدار هه‌یه، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌وڵێكه بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی ڕوخساری ناحه‌ز و دژه‌مرۆیی كۆماری ئیسلامی له‌به‌رچاوی بیروڕای گشتی. ڕه‌حمانی فه‌زلی، وه‌زیری ناوخۆ، مه‌ئمووری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی په‌سندكراوی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت بوو بۆ سێ به‌رابه‌ر كردنی له‌ناكاوی قیمه‌تی بێنزین له ساڵی ١٣٩٨دا كه پاشان شه‌پۆلێكی به‌رینی ناڕه‌زایه‌تیی له شاره‌كانی ئێران لێكهوتهوه. هێڵی ئینتێرنێت له ئاستی سه‌راسه‌ریدا قه‌تع بوو و چه‌ندین ڕۆژ تێكهه‌ڵچوون له نێوان ناڕازیان و هێزه‌كانی ڕژیم له زۆرێك له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئێران هاته ئاراوه. ئه‌گه‌رچی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین ده‌ستیپێكرد به‌ڵام ئاشكرایه كه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه ڕیشه‌ی قووڵتریان بوو. ئه‌وه‌یكه ڕوویدا له ڕاستیدا هه‌ڵچوونی تووڕه‌یی و نه‌فره‌تێك بوو كه زۆر به‌خێرایی هه‌موو ئێرانی داگرت و ڕژیمی ئیسلامی له‌گه‌ڵ باروودۆخێكی نوێ ڕووبه‌ڕوو كرده‌وه. ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ درێژه‌ی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتووی مانگی به‌فرانباری ٩٦ بوو. ئاخێزێك كه خه‌ڵك به‌تایبه‌ت جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، ڕێگایه‌كیان بێجگه‌له هاتنه سه‌ر شه‌قام له‌به‌رامبه‌ر خۆیاندا نه‌ده‌دی و به هاواری “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” و “ئیتر ته‌واو بوو ماجه‌را“، قۆناغێكی دیكه‌یان له كه‌ش و هه‌وای سیاسیی ئێران‌دا خوڵقاند. قۆناغێك كه سه‌ندنی ڕه‌واییه‌ت له ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی و خواستی ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه، له تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌كانی بوو. ئه‌مڕۆش هه‌ر ئه‌م جه‌ماوه‌ره له درێژه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا له ناوه‌نده‌كانی كار و له حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆیاندا، له‌ئاست شاره‌كانی ئێران به‌شێوازی جۆراوجۆر، ئه‌م خه‌باته درێژه پێده‌ده‌ن. ڕژیمیش له به‌رامبه‌ردا، به‌ئاشكرا و به شێوازی جۆراوجۆر هه‌وڵ ده‌دات بهمجۆهر نومایشانهی به‌ناو له‌قاودان و هێنانه مه‌یدانی چه‌ند مۆره‌ی خۆی، گشت ڕژیم له هه‌ڵچوونی تووڕه‌یی خه‌ڵك بپارێزێ. كه‌وابوو ڕژیم، ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه خه‌ڵك له چاوه‌ڕوانیی ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گهمارۆكاندا ڕاده‌گرێ، به‌ڵام له به‌كارهێنانی تاكتیكه‌كانی دیكه‌ش خافڵ نییه.
ئه‌م جۆره باسانه و میدیایی كردنه‌وه‌یان بۆ ڕژیمی ئیسلامی، كه له هه‌موو ده‌رگایه‌ك ده‌دات تا ڕوو وه‌رسووڕانی خه‌ڵك له سیاسه‌ته‌كانی خۆی هێندێك قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، بێجگه‌له ئه‌و بابه‌تانه‌ی باسیان لێكرا، له ڕوانگه‌یه‌كی دیكه‌شه‌وه جێگای سه‌ره‌نجه. ڕژیم، له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری‌دا، ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌م فریوكاریانهوه بتوانێ ڕاده‌یه‌ك له ڕوو وه‌ڕگێڕانی خه‌ڵك كه‌م بكاته‌وه و ئه‌وان به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان ڕابكێشێ، بۆی وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك به‌ئه‌ژمار دێت.
بێگومان وه‌زیران و كاربه‌ده‌ستانی باڵای كۆماری ئسیلامی له جهنایاتێكدا كه ئه‌م ڕژیمه له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی نگریسیدا ئه‌نجامی داوه، شه‌ریكن و له دواڕۆژی ڕووخانی ئه‌م ڕژیمه‌دا گشتیان ده‌بێ له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ردا وڵامده‌ره‌وه بن. هه‌ر هه‌موویان شه‌ریكی جهنایاتێكن كه له دوندی هێره‌می ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. خه‌ڵكی ئێران هێشتا وته‌كانی خامنه‌یی و ڕووحانی و باقی به‌رپرسانی ڕژیم له مه‌جلیس و فه‌رمانده‌كانی سپای پاسدارانیان له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی له مانگی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌بیر نه‌چووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ر ڕاده‌یه‌ك له هه‌وڵ دان بۆ پاس دانی ئه‌م یان ئه‌و جه‌نایه‌ت بۆ یه‌كتر، یه‌ك زه‌ڕه له‌م حه‌قیقه‌ته كه‌م ناكاته‌وه كه گشت ئه‌م ڕژیمه، ڕژێمێكی جه‌نایه‌تكار و گه‌نده‌ڵه و دژبه خواست و مافه‌كانی خه‌ڵكه. كه‌وابوو ئه‌مجۆره هه‌وڵانه نه ته‌نیا ناتوانێ زه‌ڕه‌یه‌ك له نه‌فه‌رت و بێزاریی خه‌ڵك له گشت ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی كه‌م بكاته‌وه به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان بۆ ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه جه‌نایه‌تكار و دژه‌مرۆییه، پێداگرتر و یه‌كگرتووتر ده‌كات.