به ته‌واوبوونی ته‌عتیلاتی نه‌ورۆز، له ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه‌وه، تاران و زۆرێك له شاره گه‌وره‌كانی ئێران، دیمه‌نی پێش په‌یدابوونی ویرووسی كۆرۆنایان به‌خۆوه گرت. وێنه بڵاوكراوه‌كانی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌جۆرێكن كه ده‌ڵێی شاری تاران به‌سه‌ر ویرووسی كۆرۆنادا زاڵ بووه و ئێستا سه‌ركه‌وتنی خۆی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان جێژن گرتووه. ده‌وترێ كه ڕاده‌ی ترافیكی ڕۆژی شه‌ممه له تاران له یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه وێنه‌ی نه‌بووه و گه‌یشتووه به ٤٣ كیلۆمیتر. پرسیار ئه‌وه‌یه، بۆ ده‌بێ وای لێهاتبێ؟ ئایا خه‌ڵك درۆكانی ڕووحانیان باوه‌ڕ كردووه كه وتبووی نه‌خۆشیه‌كه ڕوو له لاوازبوونه و كۆنتڕۆڵ كراوه؟ ئایا هه‌وڵ و تهگبیرهكانی كۆماری ئیسلامی تا ئه‌و ڕاده‌یه كاریگه‌ر بوون كه خه‌ڵك متمانه‌یان پێ بكه‌ن و هیچ نیگهرانیهكیان نه‌مێنێ؟ ئایا خه‌ڵك پێی وایه كه هێزێكی ئاسمانی چاكه‌یه‌كی تایبه‌تی له حه‌قیان دا كردووه و له به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵایانه‌دا ده‌یانپارێزێ؟ ئایا له ڕووی بێ فه‌رهه‌نگی و نه‌زانیه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان؟ بێ گومان هیچ كام له‌وانه نین. حه‌قیقه‌تی تاڵی ئه‌و ماجه‌رایه شتێكی تره. خه‌ڵك گیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان خۆش ده‌وێت، ژیانیان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام تاقه‌تی برسی مانه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان نییه. نه شتێكیان له ماڵه‌وه هه‌یه و نه پووڵێكیان له گیرفان دایه. كاسبكاری هه‌ژار، ده‌ستفرۆش، كرێكار، شۆفیر، ئه‌وانه‌ی وا ده‌ستیان به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تیه‌وه به‌ند نییه، هه‌ر ئه‌و دوو حه‌فته‌یه‌ش به زه‌حمه‌ت له ماڵێ ماونه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ئافتابی یه‌زد، له ژوماره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی خۆیدا، وتووێژێكی له‌گه‌ڵ كرێكارێك چاپ كردووه كه حه‌قیقه‌تی داستانه‌كه به بێ په‌رده باس ده‌كات و ده‌ڵێ:
“خاوه‌نكار په‌ڵپی گرتووه كه ئه‌گه‌ر نه‌چینه‌وه سه‌ر كار، ده‌رمان ده‌كا! به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشت و ئۆستانداری ده‌ڵێن كه هه‌موو شوغڵهكان تا مانگی گوڵان تهعتیلن. به‌ڵام له ڕاستیدا خاوه‌نكار ئه‌وه قه‌بووڵ ناكات. له ڕۆژی ١٣ی خاكه‌لێوه‌وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ گرتم و پێیان وتم كه ئه‌گه‌ر ڕۆژی شانزدههۆم له‌سه‌ر كار نه‌بووی ئیتر مه‌یه‌وه! من هه‌ر ئێستاش به سه‌ختی خه‌رجی ژیانم په‌یدا ده‌كه‌م، چۆن ده‌توانم نه‌ڕۆمه سه‌ركار؟ له‌و كایه‌یه‌دا ئێمه مانان له هه‌ر دووك لاوه ده‌سووتێین، چون ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه بێینه ده‌ر كۆرۆنا ده‌گرین و ده‌مرین، ئه‌گه‌ر له ماڵێش بمێنینه‌وه له برسان و له بێ پووڵیدا ده‌مرین، حازرم بمرم به‌ڵام شه‌رمه‌نده‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌م نه‌بم“.
هه‌ڵبه‌ت كۆماری ئیسلامی زیاتر له هه‌مووان له‌و ڕاستیه ئاگاداره و چون نایهه‌وێ له‌وباره‌یه‌وه خۆی بكاته به‌رپرس، به هه‌ڵسووكه‌وتێكی دژهكیهوه، چرای سه‌وزی بۆ وهكار كه‌وتنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی كه‌سب و كار هه‌ڵكردووه. ڕووحانی حه‌فته‌ی ڕابردوو وتی:
“پێویسته بزانین كه زیانه سه‌ره‌كیه ئابووریه‌كانی كۆرۆنا وه‌به‌ر توێژه لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌وێ و خه‌ڵك له ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یان ده‌وێ كه نه‌هێڵین كۆرۆنا سڵامه‌ت و بژێویان له‌ناو به‌رێت“. ئه‌و وتانه‌ی ڕووحانی له حاڵێكدایه كه سه‌عید نه‌مه‌كی، وه‌زیری بێهداشت، ڕۆژی هه‌ینی، له فه‌رمانی كرانه‌وه‌ی گشت پیشه و ناوه‌نده‌كانی كه‌سب و كار له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌ن و تهجارهتهوه ڕه‌خنه‌ی گرت و له نامه‌یه‌كدا بۆ ڕووحانیی نووسی: “هه‌ر بڕیارێك له لایه‌ن هه‌ر ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌تی و غه‌یره ده‌وڵه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ئایینیه‌وه بێت كه ته‌ئید نه‌كرابێت، به خێرایی داوێنی نیزامی سڵامه‌ت و پاشان گشت ئابووریی وڵات ده‌گرێت.”
سه‌ره‌ڕای ئه‌وجۆره هۆشدارانه، حه‌فته‌ی ڕابردوو خودی ڕووحانی كۆتایی سیاسه‌تی مه‌ودا دانانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاگه‌یاند و له جیاتی ئه‌و ته‌وه‌ره، ” بێ سیاسه‌تی” و “مهودادانی وشیارانه”ی ڕاگه‌یاند كه ته‌نانه‌ت خۆشی له مانای كرده‌وه‌یی ئه‌و وشانه حاڵی نییه. ڕووحانی فه‌رمانی كرانه‌وه‌ی پیشه و كه‌سب و كاره‌كان ده‌رده‌كات، چونكه نایهه‌وێ هه‌زینه‌یه‌ك بۆ داخرانیان بدات. كه‌وابوو كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ هه‌زینه‌ی تێپه‌ڕین له‌و قۆناخه‌ش به قوربانی كردنی گیانی خه‌ڵك بدات.
ئایا كۆماری ئیسلامی پووڵێكی نییه تا له‌و بواره‌دا خه‌رجی كات؟ ئه‌وه‌ڵه‌ن ڕژیم خۆی حاشا له‌وه ناكات كه خاوه‌نی یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین پاشكه‌وته‌كانی دراوه له ناوچه‌كه‌دایه. سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی ئێران خاوه‌نی یه‌كێك له خهنیترین پاشكه‌وته‌كانی دراوه له ئاست ناوچه‌كه‌دا و ئهرزهشهكهی نزیك به ١٠٠ ملیارد دۆلار به‌رئاورد كراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، ئه‌و سه‌روه‌ته‌ی وا له‌ده‌ست خامنه‌یی و سپای پاسداران دایه، سه‌ری له سه‌دان ملیارد دۆلار داوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌روه‌ته به‌رینانه كه پووڵی خوێنی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ن، بۆ ڕۆژی مه‌بادا هه‌ڵگیراون، چ ڕۆژێك له‌وه مهباداتر كه جیهان كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م كاره‌ساته‌وه و ئێرانیش بووه‌ته یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ئه‌و كاره‌ساته؟ به به‌شێكی زۆر كه‌م له‌و پووڵانه ده‌كرێ هه‌زینه‌ی له‌ناو ماڵدا مانه‌وه‌ی كرێكاران و خه‌ڵكی كه‌م داهات، تا هه‌ر كات كه پێویست بێت، دابین بكرێ.
كاتێك كه ئه‌ساسی كاره‌كه واته دابین كردنی هه‌زینه‌ی قه‌ره‌نتینه و له ماڵه‌وه مانه‌وه، وه‌لا ده‌ندرێت و گرینگیه‌كی پێ نادرێ، ئه‌وه‌یكه ده‌مێنێته‌وه، هه‌ڵسووكه‌وتی دژهكیی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان و سه‌رلێشێواوی و ناكارامه بوون له به‌كار هێنانی ئیمكانات، به‌دوای خۆیدا دێنێت. له ئێستادا به‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ی كه له ئاست شار و له كارگه و كارخانه‌كاندا خوڵقاوه، مه‌ترسیی شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه له تاران ده‌كات. له ڕوانگه‌ی كارناسهكانهوه، تاران ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیی هه‌یه له په‌یوه‌ندی نێوان ئۆستانهكاندا، هه‌رچه‌شنه سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌ی ویرووسێك ته‌نانه‌ت له ئاستێكی مامناوه‌ند دا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌خێرایی بگاته باقی شاره‌كان به تایبه‌ت شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ری تاران.
با كۆماری ئیسلامی به‌مجۆره بۆ چه‌ند ساتێكی تریش، درێژه به حه‌یاتی نهكبهت باری خۆی بدات و سه‌روه‌ته كه‌ڵه‌كه كراوه‌كانی، له ژیانی خه‌ڵك، له‌و ڕۆژگاره دژواره‌دا، ده‌ریغ بكات. به دڵنیاییه‌وه ئه‌م ڕۆژانه تێپه‌ڕ ده‌بن و كرێكاران و جه‌ماوه‌ری هه‌ژار و بێ به‌شی ئێران، پاش ئه‌زموونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، وشیار تر و ئاگادارتر له جاران ده‌رده‌كه‌ون و بارگه و بنه‌ی كۆماری ئیسلامی تێكه‌وه ده‌پێچن و به‌ره‌و بینا كردنی دونیایه‌كی باشتر و ژیانێكی ئینسانی‌تر، پڕ له ئازادی و به‌خته‌وه‌ری و یه‌كسانی، هه‌نگاو هه‌ڵدێننه‌وه.