گیرۆده بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی بۆته دیارده‌یه‌كی به‌رچاو و حاشا ههڵنهگهر و ته‌نانه‌ت هه‌ر ڕێبوارێكیش ئه‌م ڕاستییه به ڕوونی ده‌بینێ. به‌ڵام ئاماره‌كان وێنایه‌كی دڵته‌زێن و مه‌ترسیداریش ، له‌م ڕاستییه ده‌رده‌خه‌ن. به وته‌ی خودی به‌رپرسانی ڕژیم و له‌وانه، ده‌بیری گشتی پێشووی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه و بارهێنانی ستادی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبه‌ر، “چوار ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار” به‌كارهێنه‌ری داییم و كاتی ، له وڵات‌دا بوونی هه‌یه. ئه‌گه‌ر مامناوه‌ندی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئێرانی ٤ كه‌س له‌به‌ر چاو بگرین، له‌م حاڵه‌ته‌دا پتر له ٢٠ ملیۆن كه‌س له دانیشتووانی وڵات له‌گه‌ڵ گرفتی ئێعتاد و لێكه‌وته‌كانی له بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگادا، به‌ره‌وڕوون. بێگومان ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی گیرۆده‌بووان و به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر گه‌لێك له‌م ئاماره ڕه‌سمیانه زیاتره و ئه‌م دیارده‌یه له زۆر یه‌ك له بنه‌ماڵه‌كان و شه‌قام و كوچه و كۆڵانه‌كاندا، به‌ڕوونی به‌رچاو ده‌كه‌وێ.
كۆماری ئیسلامی ئێران له ڕیزبه‌ندی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبهرـ له سه‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان دایه. ڕۆژنامه‌ی شه‌هروه‌ند له زمان كه‌سێكی مه‌واد فرۆشه‌وه ده‌نوسێت، نرخی “٤ كیلۆ و نیو” تریاك، تا ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ٤٣٠ دۆلار بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌م بڕه، له بازاڕه‌كانی ئێران‌دا ،به ٢هه‌زار و ٦٠٠ دۆلاره. ئه‌م به‌رزبوونه‌وه به‌رچاوه به‌و مانایه‌یه كه، ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ڕكوودی هه‌ڵاوسان، ئه‌م جۆره مادده هۆشبه‌ره له ئابووری ئێران‌دا، داهاتێكی زۆرتری له‌چاو بورس و مڵك و بازاڕه‌كانی تر بووه.
به گوێره‌ی ئه‌م ئامارانه ڕۆژانه نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌س به ڕێژه‌ی گیرۆده‌بووان زیاد ده‌بێت و له ساڵێكدا زیاتر له ٨٠٠ تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئاستی وڵات‌دا به‌كار ده‌هێندرێت. ئه‌وه‌یكه له‌به‌ر چاوه و ته‌نانه‌ت به پێی دانپێدانانی خودی كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تیش، به‌یانگه‌ری ئه‌و ڕاستییه كه هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنی به‌كارهێنان و گیرۆده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كاندا بوونی نییه و ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی ڕژیمی ئیسلامی له هه‌موو شوێنێكی وه‌ك، مه‌دره‌سه و دانشگاكان، كارگا و كارخانه‌كان، ئیداره و گوند و مووچهومهزراكان، به‌دی ده‌كرێت.
خه‌ڵك باش ده‌زانن، باند و تاقمه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رهه‌م هێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان كێن و سه‌وداگه‌رانی مه‌رگ له كوێ دانیشتوون. هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه سه‌ره‌داوی ئه‌م سه‌نعه‌ت و بازه‌رگانییه عه‌زیمه‌ی مه‌رگ، به كوێوه گرێ دراوه و چۆن فه‌رمانده نیزامییه باڵاكانی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی حكوومه‌تی و ئه‌و لات و چه‌قۆ كێشانه‌ی كه له خزمه‌ت ڕژیمدان، له تۆڕ و بانده مافیاییه‌كانی به‌رهه‌م هێنان، بڵاوكردنه‌وه و كڕین و فرۆشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، له ناوخۆی وڵات و هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه، لێكههڵپێكراون و چۆن ڕایه‌ڵه‌یه‌ك جینایه‌تكاره حیرفهییهكان، ئه‌وانه‌ی كه تیمه‌كانی به‌ناو به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبه‌ر و قاچاغچیهكان، فه‌رمانده‌یی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌مری به مه‌عروف و نه‌هی له مونكرن و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م سه‌ردارانی سازه‌نده‌گی و به‌ڕێوه‌به‌رانی دامه‌زراوه جۆاروجۆره‌كان، له‌م تۆڕه مافیاییه‌دا ڕێكخراون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاڵا ماڵ وێرانكه‌ر و پڕداهاته، ئه‌م لاولا پێبكه‌ن و له ڕێگای ئه‌وه‌وه هه‌ست و ئه‌نگیزه‌ی لاوه‌كان له‌ناو ببه‌ن.
مه‌ترسیدارتر له‌وه‌ش هاتنه خواره‌وه‌ی ته‌مه‌نی گیرۆده بووانه. به گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕه‌سمیه‌كانی حكوومه‌ت ته‌مه‌نی گیرۆده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران، گه‌یشتۆته ١٣ساڵ و پتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س له گیرۆده‌بووان، ته‌مه‌نیان خوارتر له ١٩ساڵه. خه‌ڵك له په‌ره‌سه‌ندنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو لاوان‌دا گه‌لێك نیگه‌رانن. به پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی، ڕێژه‌ی مردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئێران، له پله‌ی یه‌كه‌می وڵاته‌كانی ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت له ئه‌فغانستان كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌م هێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر له جیهاندایه، زۆرتره.
دابینكردن و مسۆگه‌ركردنی ته‌ندروستی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی به دوور له به‌ڵای ماڵ وێرانكه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر، ته‌نیا له گره‌وی ڕووخاندن و له‌گۆڕنانی كۆماری ئیسلامیدایه.
كۆماری ئیسلامی نه‌ك وه‌ك قوربانی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵكوو وه‌ك تاوانبارێك چاو له كه‌سی گیرۆده‌بوو ده‌كات. له‌و ڕوه‌وه كه ڕژیم ناچار بووه چه‌ند ناوه‌ندێك بۆ چاره‌سه‌ری گیرۆده‌بووان دابین بكات، ئه‌و ناوه‌ندانه وه‌ك زیندان به‌ڕێوه‌ده‌بات. به جۆرێك كه كه‌سانی گیرۆده‌بوو به جێگای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، ناچار به ڕاكردن و خۆده‌ربازكردن له‌و ناوه‌ندانه ده‌بن. ئه‌وانه‌شی كه هه‌ل و مه‌رجی دژواری ناوه‌نده‌كان ته‌حه‌مول ده‌كه‌ن، به شێوه‌ی ڕێژه‌یی، پاش سێ مانگ سه‌ر له نوێ په‌نا ده‌به‌نه‌وه به‌ر مادده هۆشبه‌ره‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی كه به‌هۆی بێكاری و هه‌ژاری و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر مادده هۆشبه‌ره‌كان، پاش هاتنه ده‌رێ له‌و ناوه‌ندانه سه‌ر له نوێ له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجێكی هاو شێوه، به‌ره‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
خه‌بات له دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر وه‌ك بازهرگانییهكی پڕ سوود بۆ گه‌وره قاچاغچیهكان و هه‌روه‌ها وه‌ك ئامرازێكی سه‌ركووت بۆ ڕژیم، له گره‌وی خه‌بات له دژی كۆماری ئیسلامی و ئه‌و نیزامه‌یه كه ڕژیم پالپشتیهتی. له‌م ڕێگایه‌دا پێویسته ڕژیم ناچار بكرێت له‌بری به‌تاڵان بردن و سه‌رفكردنی بوودجه‌ی وڵات له پێناو سه‌ركووتی جه‌ماوه‌ر، ئه‌م سامان و داهاته، له‌ڕێگای باشتركردنی ژیانی خه‌ڵكدا، به‌كاربێنێت. خه‌بات له دژی سه‌رمایه‌داری، له دژی ڕژیم و هه‌روه‌ها خه‌بات بۆ باشتركردنی هه‌ل و مه‌رجی ژیان، زنجیره‌یه‌كی لێكههڵپێكراوی، خه‌باتێكی یه‌كگرتوون. به‌هێزكردنی ئه‌م خه‌باته ده‌توانێت هیوا به دواڕۆژێكی باشتری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌دڵی جه‌ماوه‌ردا پێكبێنێت و ئاسۆیه‌كی ڕوون به‌ڕووی لاوان و كۆمه‌ڵگادا بكاته‌وه. هه‌ر ئه‌م ئاسۆ هیوابه‌خشه وا ده‌كات كه، جه‌ماوه‌ر به جێگه‌ی ته‌سلیم بوون و به چۆكداهاتن به‌رامبه‌ر به دژوارییه‌كانی ژیان، ڕێگای خه‌بات له‌دژی سه‌وداگه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، هه‌ڵبژێرن، نه‌ك په‌نا بردنهبر مادده‌ی هۆشبه‌ر و له‌ناوبردنی خۆیان.