پاش ٢٠ ڕۆژ نهێنی كاری و درۆنانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی و حاشاكردن له بوون و په‌ره‌سه‌ندنی ویرووسی كڕۆنا له ئێران، سه‌ره‌نجام ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان ناچار بوون دان به بڕێك ڕاستی دانێن و هه‌واڵی بوونی ئه‌و ویرووسه و مه‌رگی دوو كه‌س له قۆم پشتڕاست كه‌نه‌وه. به‌دوای ئه‌وه‌دا به بڕێك وته‌ی لێكههڵوهشاو ناچار بوون باس له ژماره‌یه‌كی زیاتر له تووش بووانی ئه‌م ویرووسه بكه‌ن. له ئێستادا ده‌ركه‌وتووه كه ئێران له بوار ڕێژه‌ی قوربانیانی ئه‌م ویرووسه دوای وڵاتی چین، ڕێكۆردی جیهانیی هه‌یه و كۆماری ئیسلامیش بێجگه‌له خه‌ت و نیشان كێشان و هه‌ڕه‌شه بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به‌و نه‌خۆشیه، هه‌وڵێكی دیكه‌ی نه‌داوه. نابه‌رپرس بوونی ده‌وڵه‌ت، نهێنی كاری و درۆ سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كڕۆنا، ئه‌نجام نه‌دانی هه‌وڵی پێویست و بایه‌خ نه‌دان به هۆشداره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ڕێژه و خێرایی تووش بوون به‌و ویرووسه له ئێران ئه‌وه‌نده به‌رز بێته‌وه كه ئه‌م ڕێكخراوه، ئێران وه‌ك كانگای سه‌ره‌كیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێناسه بكات.
ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه حه‌سه‌ن ڕووحانی به‌ناو سه‌رۆكی شۆڕای باڵای ئه‌منیه‌تی ڕژیم، ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه “له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه واته له‌وڕۆوه هه‌موو مه‌دره‌سه و ئیداره و زانكۆكان وه‌ك ڕه‌واڵی جاران ده‌كرێنه‌وه و درێژه به كاری خۆیان ده‌ده‌ن و هیچ شوێنێك داناخرێ.” چون به‌قسه‌ی ئه‌و، ویرووسی كڕۆنا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر كۆنتڕۆڵ كراوه و ئاماری تووش تووش بوون و مردن به‌و ویرووسه هاتووه‌ته‌وه خوارێ. ڕاگه‌یاندنی وه‌ها بۆچوونێك له لایه‌ن ڕووحانیهوه یا نیشانه‌ی نه‌زانیی ئه‌وه و یان بێشه‌رمانه و به‌ئه‌نقه‌ست حاشا له ڕاستیه‌كان ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ڕۆژی هه‌ینی ٩ی ڕه‌شه‌ممه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشتهكهی ڕایگه‌یاند كه له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ١٤٣ كه‌س به ئاماری تووش بووانی ئه‌م ویرووسه ئیزافه بوون و ڕه‌وتی ڕوو له زیادبوونی ئه‌و نه‌خۆشیه له ڕۆژان و حه‌فته‌كانی داهاتوودا هه‌روا درێژه‌ی ده‌بێت. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ئه‌ندامێكی شۆڕای شاری تاران به پشت به‌ستن به ئامارێكی باوه‌ڕپێكراو وتی “ئاماری تووش بووان پتر له ١٥ هه‌زار كه‌سه و ناكرێ ئه‌م ڕاستیه بشاردرێته‌وه.” نوێنه‌ری ڕه‌شت له مه‌جلیسی ڕژیمیش باسی له‌وه كرد كه “ئامارێكی زۆر ترسناك” له‌به‌رده‌ست دایه كه به‌رپرسان له خه‌ڵكی ده‌شارنه‌وه و به ته‌شه‌ره‌وه وتی ” ئه‌گه‌رچی ئاماره‌كان ده‌كرێ بشاردرێنه‌وه به‌ڵام كه‌س ناتوانێ گۆڕستانه‌كان بشارێته‌وه”.
بێ گومان، سه‌رانی كۆماری ئسیلامی به‌رپرسی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م كاره‌ساته مرۆییه و هۆكاری به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كڕۆنان. ئه‌وان به نهێنی هێشتنه‌وه‌ی بوونی ئه‌م نه‌خۆشیه بۆ ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ له‌به‌ر بازارگه‌رمیی نومایشی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان و به‌خاتری نابه‌رپرس بوون و وه‌گه‌ڕ نه‌خستنی هه‌وڵی جیدی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ویرووسه، وایان كرد كه ئه‌م نه‌خۆشیه هه‌موو ئۆستانه‌كانی ئێران بگرێته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر له تووش بووان گیانیان له‌ده‌ست دهن. سپاس كردنی ده‌رفه‌ت په‌رستانه‌ی خامنه‌یی له په‌رستاره‌كان، به‌خاتری زه‌حمه‌ته‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ویرووسهدا، كه‌س باوه‌ڕ ناكا. كه‌س له‌بیری نه‌چووه‌ته‌وه كه ئه‌و بۆ پاساو كردنی شكستی سه‌رشۆڕانه‌ی له نومایشی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا، كه له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه ” ئابڕووی نیزامه”، كڕۆنای به ته‌وه‌رێكی درۆیین ناولێبرد و وتی دوژمنانی ئێمه به گه‌وره كردنه‌وه‌ی كڕۆنا نایانهێشت خه‌ڵك بێن و ده‌نگه‌كانیان بده‌ن. نهێنی كاری و درۆنانه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی ڕژیم سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی كۆمه‌ڵایه‌تیی ویرووسی كڕۆنا، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان به چاوێكی ئه‌منیه‌تیه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و به‌نیازن له‌و هه‌له بۆ ئیجرای به‌رنامه و پیلانگێڕیهكانیان كه‌ڵك وه‌رگرن. ڕژیم له جیات دیتنه‌وه‌ی ڕێگاچاره و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه، به ده‌ركردنی ڕاگه‌یاندن و بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه له پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌كان، هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاری و مه‌ده‌نی و هه‌واڵنێران و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان، هۆشداریان پێ ده‌دا كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشیه زانیاری بده‌ن و ئاماری تووش بووان و قوربانیان بڵاوبكه‌نه‌وه. له‌م پێوه‌نده‌دا هه‌تا ئێستا زۆرێك له‌و كه‌سانه به تۆمه‌تی بێ مانای “چالاكی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌وه و په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كراوه. پۆلیسی سایبێری ڕژیم ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ كه‌سی به تۆمه‌تی دهنگۆنانهوه سه‌باره‌ت به تووش بوون به ویرووسی كڕۆنا ده‌ستبه‌سه‌ر و ١١٨ كه‌سی دیكه‌شی هه‌ر به‌م تۆمه‌ته بانگهێشت كردووه.
له وه‌ها باروودۆخێكدا ته‌وه‌ری به‌ندكراوانی ناو زیندانه‌كانی ڕژیم، پێویسته زۆر به جیدی وه‌ربگیرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه كۆماری ئیسلامی پتر له ٣٠٠ هه‌زار ئینسانی به كه‌مترین ئیمكاناتی بژێوی و ته‌ندرووستی له زیندانی به‌رته‌نگ و ناستاندارددا ڕاگرتووه. ئه‌وان له‌به‌رده‌م تووش بوون به ویرووسی كڕۆنا و په‌ره‌سه‌ندنی خێرای ئه‌و نه‌خۆشیه دان. بایه‌خ نه‌دان و نابه‌رپرس بوونی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ربه گیانی به‌ندكراوان، مه‌ترسیه‌كه كه به‌ڕاستی هه‌ڕه‌شه له گیانیان ده‌كات. به پێی ڕاپۆرتی هێرانا و باقیی ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵنێری، چه‌ند نموونه‌یه‌كی گوماناوی له تووش بوون به كڕۆنا له هێندێك له زیندانه‌كانی ڕژیمدا بیندراوه و به‌رپرسانی زیندان هه‌تا ئێستا هیچ بایه‌خێكیان پێنه‌داوه. ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی زۆری به‌ندكراوانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه كه ئه‌گه‌ر له‌و بواره‌دا پێڕاگه‌یشتنی پێویست ئه‌نجام نه‌درێ، ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگه‌ی ناردنی نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵه بۆ به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، خوازیاری ئازادی و یان لانیكه‌م مه‌ره‌خه‌سی دان به ئازیزانی به‌ندكراویان بوون تا ئه‌م قه‌یرانه كۆتایی پێدێت. ئه‌گه‌رچی ڕۆژی هه‌ینی له ژێر ئه‌و گوشارانه‌دا، به‌رپرسانی قه‌زایی، به هێنانه گۆڕی شه‌رت و مه‌رجێكی زۆره‌وه ڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی، به‌ڵام نابێ ڕێگه به ڕژیم بدرێ كه به بژارده، ژماره‌یه‌كی دیاریكراو مه‌ره‌خه‌س بكات و له ئازادكردنی به‌ندكراوانی دیكه خۆ ببوێرێ. پێویسته خوازیاری ئازادیی هه‌موو به‌ندكراوان بین و ده‌بێ ئه‌م خواسته ئینسانی و به‌رپرسانه‌یه له لایه‌ن هه‌موو كه‌سێكه‌وه پشتیوانیی لێبكرێ.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه زیندانه‌كانی پڕ كردووه له كه‌سانی ناڕازی به سته‌م و بێ مافی، له ئێستادا نیگه‌رانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێرانه له ناڕه‌زایه‌تی به بێ كیفایه‌تی و ئه‌و باروودۆخه فهلاكهتبارهی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكیان دا سه‌پاندووه. به‌رپرسانی ئه‌م ڕژیمه به‌ته‌مان به درۆ و فریوكاری و سه‌ركوت و تۆقاندن ڕاستیه‌كان سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشیه له خه‌ڵك بشارنه‌وه و به‌مجۆره بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش درێژه به ده‌سه‌ڵاتی نه‌نگینیان بده‌ن. له وه‌ها باروودۆخێكدا، ئه‌و ئینسانه زه‌حمه‌تكێش و شه‌ریفانه‌ی كه له به‌شی ده‌رمان و ته‌ندرووستی دا كار ده‌كه‌ن و به‌هه‌موو توانا و زانستی خۆیانه‌وه شه‌و و ڕۆژ له هه‌وڵی ڕزگار كردنی گیانی ئینسانه‌كانی دیكهدان، پێویسته هه‌موو ڕاستی و زانیاریه‌ك بخه‌نه ئیختیار ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه تووشی ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه بووه. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه هیچ متمانه‌یه‌كیان به دام و ده‌زگای فریو و درۆی ڕژیم نییه، خوازیاری وه‌رگرتنی هه‌واڵ و زانیاریی واقعین له‌مباره‌وه. له‌وه‌ها باروودۆخێكدا كادری ده‌رمانی ده‌توانێ ڕۆڵێكی گرینگی له هێور كردنه‌وه‌ی ئه‌و ترس و نیگه‌رانیه بێت كه ڕژیم به ئه‌نقه‌ست ده‌یهه‌وێ به په‌ره‌پێدانی، ئامانج و به‌رنامه دژه مرۆییه‌كانی خۆی به‌كرده‌وه ده‌رهێنێت. ته‌نیا به هاوپشتیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و ئاگادار كردنه‌وه‌ی به‌وه‌ختی ئه‌وان، ده‌كرێ پیلانگێڕیی ڕژیمی ئیسلامی پووچه‌ڵ كه‌ینه‌وه و به هانای هه‌زاران كه‌س له تووش بووانی نه‌خۆشیی كڕۆناوه بڕۆین.