به پێی ڕاپۆرته‌كان، له گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی ٢٥ی نۆوامبر ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به ژنان، ژنێكی لاوی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به ناوی “زارا” خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر، له لایه‌ن هاوسه‌ر و هێوه‌ره‌كانیه‌وه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه دراوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گولله و گیانی له ده‌ست داوه.
به پێی زانیارییه‌كان، “زارا” وێڕای ته‌مه‌نی كه‌می دایكی سێ منداڵ بووه و به وته‌ی باوكی ناوبراو كێشه‌ی كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به هێزه‌كانی ئاسایش ڕاگه‌یاندووه به‌ڵام پشتگوێ خرا و ده‌رفه‌تێك ڕه‌خسا بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی تا “زارا” به شێوه‌یه‌كی دڕندانه بكوژێت. شایانی باسه كه هاوسه‌ر و هێوه‌ره‌كانی “زارا” خۆیان حه‌شارداوه و كه‌س زانیاری له‌سه‌ر شوێنی ده‌رچوونیان نییه. ژن كوژی و قه‌تلی نامووسی بە بیانووی شەرەف و بە پاڵپشتی ئایین و پیاوسالاری دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، عێراق و ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ساڵانه به ده‌یان ژن ده‌بنه قۆربانی توندووتیژی بنه‌ماڵه و پیاوە دواکەوتووەکان.