ڕۆژی ھەینی ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، هاووڵاتییه‌ك بە ناوی “رەزا ئەحمەدیان” پاش کوشتنی ھاوسەرەکەی بە ناوی “شیلان مه‌ندوومی” و باوک، دایک، برای ھاوسەرەکەی و کەسێکیتر کە ده‌وترێت خاوەنی ئه‌و باخه‌یه كه ڕووداوه‌كه تێدا ڕوویداوه، کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ھۆکاری کوشتنی ئەم بنەماڵەیە لەلایەن پیاوی خێزانه‌كه‌وه، کێشەی بنەماڵەیی راگەیەندراوە و ھاوسەری بکوژەکە ماوەیەک بوو گه‌ڕابووه‌وه ماڵی باوکی. جێی ئاماژه‌یه كه کەسی پێنجەم بە ناوی “ئارەش وەلیدی” خاوەنی باخێكه لە ده‌ورووبه‌ری گوندی “خەلیفە تەرخان”ی سه‌ر به شاری سنه و ئه‌و بنەماڵە له‌وێ میوان بوون.