ژماره‌یه‌ك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری كاسلی ئاڵمان ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان و پاش بانگه‌وازی كۆمیته‌ی خه‌بات بۆ به‌ندكراوانی سیاسی و “گرووپی یه‌كگرتوویی ئێرانیان”، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی حیهانی “پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی”، كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و پێشكه‌ش كردنی وتار، سه‌پاندنی سزای زیندانیان به‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها خوازیاری بایكۆتی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای جیهانی و دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.