وه‌زیری پێشووی ئامووزش و په‌روه‌رش ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی، ٨ ملیۆن و ٧٩٥ هه‌زار نه‌خوێنده‌وار له ئێران بوونی هه‌یه.
چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی ڕژیم ڕایانگه‌یاند كه پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی ڕێكخراوی “نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی”، نه‌خوێنده‌واری له ئێران بنبڕ كراوه به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی، ٨ ملیۆن و ٧٩٥ كه‌س نه‌خه‌وێنده‌واری ته‌واو له ئێران بوونیان هه‌یه. به‌وته‌ی كارناسانی كۆمه‌ڵایه‌تی، له ساڵی ٩٥وه تا به ئه‌مڕۆ ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واران و كه‌م خوێنده‌واران تاد ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ته‌نیا له ساڵی ڕابردوودا، سه‌دان هه‌زار منداڵ له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و بێكاری، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری له كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها كۆچ كردنی گوندنیشنان بۆ حاشیه‌ی شاره‌كان و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی ئاماری نه‌خوێنده‌واری له ئێرانه.