کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆتایی هاتنی مانگرتنی په‌ریسا كه‌ماڵی ئه‌رده‌كانی له‌ خواردن

كۆتایی هاتنی مانگرتنی په‌ریسا كه‌ماڵی ئه‌رده‌كانی له‌ خواردن 2

ڕۆژی ڕابردوو،په‌ریسا كه‌ماڵی ئه‌رده‌كانیبه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری یه‌زد، پاش به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانی له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌، كۆتایی به‌ مانگرتنه‌كه‌ی هێنا.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، دژ به‌ ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها گوشاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ئه‌و زیندانه‌، مانی له‌ خواردن گرتووه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیمیوئه‌ندامتی گروپه‌كانی دژ به‌ كۆماری ئیسلامی، سه‌رجه‌م حوكمی ٧ ساڵ  ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری و دوو ساڵ دوورخستنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.