به دوای چه‌ندین هه‌فته له كۆبوونه‌وه و مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و ڕه‌زامه‌ندی كارفه‌رما له‌گه‌ڵ به‌شێك له داخوازییه‌كانی كرێكاران، كۆتاییان به مانگرتنه‌كانیان هێنا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، به دوای كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له فه‌رمانداریی به به‌شداری ئه‌ندامانی شورای دابین كردنی شاری شوش، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكاران به‌دوای تێپه‌ر بوونی چه‌ندین هه‌فته كۆتایی پێهات و كرێكاران گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه، كارفه‌رما به‌ڵێنی دا كه بشێك له خواسته‌كانیان له‌وانه په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكات.