ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی پوشپه‌ر، به به‌ڵێنی شاره‌داری لوشان به مه‌به‌ستی په‌رداخت كردنی به‌شێك له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكارانی ئه‌م شاره‌دارییه، كۆتای به مانگرتنیان دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه كرێكارانی شاره‌داریی لوشان، شاره‌داری ئه‌مشاره به به‌شداریی له نێوان كرێكاران به‌ڵێنی داوه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا به‌شێك له كۆی ٧ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكات. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر به‌ڵێنی شاره‌دار جێبه‌جێ نه‌كرێ، سه‌رله نۆی مانگرتن ده‌سپێ ده‌كه‌نه‌وه.