کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆتایی كاتی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

پایان موقت اعتصاب کارگران هفت تپه3

سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ ڕۆژی هه‌ینی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێك، باسی له‌ كۆتایی كاتی مانگرتنی كرێكارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ بۆ ١٥ ڕۆژ كرد.

له‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی دیاری كراو، داخوازی كرێكاران جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ ده‌چێته‌ قۆناغێكی تازه‌وه‌. سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ له‌ كۆتایی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا ڕاگه‌یاندووه‌: “كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ زانیارییه‌ك بڵاوبكرێته‌وه‌ كه‌ ڕاست بێ، ئه‌وه‌ له‌ زمانی نوێنه‌رانی ئه‌وانه‌وه‌ ده‌بێ بوترێ و ئه‌مه‌ش شتێك نییه‌ جگه‌ له‌ خواستی زۆرینه‌ی كرێكاران. هه‌روه‌ها بڕیار دان له‌سه‌ر درێژه‌ یاخود كۆتایی هێنان به‌ مانگرتن له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانه‌وه‌ ده‌درێ و ڕێگه‌ ناده‌ین كه‌ كه‌سانێكی دیكه‌ بڕیارمان بۆ بده‌ن.”