به‌دوای مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كرێكارانی مه‌عده‌نی كرۆمیتی فاریاب، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی جۆزه‌ردان، حه‌قده‌ستی دواخراوی ئه‌م كرێكارانه په‌رداخت كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وامی كرێكارانی “شیركه‌تی مه‌عده‌نی ئه‌مین یار فاریاب” له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، ٢ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كرێكاران و مودیری شیركه‌ت و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی مودیری گشتی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و بازه‌رگانی جنووبی كرمان له فه‌رمانداری ئه‌مشاره به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به‌ڕێوه‌چووه. شایانی باسه، به‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م دوو كۆبوونه‌وه‌یه، سه‌رجه‌م حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه په‌رداخت كراوه.