
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی مۆعه‌لیمان له هێند ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان دوای ٧٦ ڕۆژ و به‌دوای پاشه‌كشه‌ی ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر خواسته‌كانیان، كۆتایی پێهات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مۆعه‌لیمانی هێند له ڕێكه‌وتی ١٧ی فێورییه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خواسته‌كانیان له مانگرتنێكی بێ‌سنوور به‌شداریان كرد. سه‌رئه‌نجام ئه‌م مانگرتنه له ڕێكه‌وتی ٥ی مانگی مه‌ی به‌دوای جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت، كۆتایی پێهات. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی هێند مۆعه‌لمیانی دڵنیا كردووه‌ته‌وه كه سه‌ره‌ڕای په‌رداختی حقووقه‌كانیان، حقووقی ڕۆژانی مانگرتیشیان پێ بدرێ. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦٤ مۆعه‌لیم له جه‌ریانی ئه‌م مانگرتنه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، زۆربه‌ی ئه‌م مۆعه‌لیمان كه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌هۆی دڵه‌ڕاوكێ و سه‌كته‌ی دڵ و پێ ڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسان بووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، مۆعه‌لیمانی مان گرتوو خوازیاری دیاری كردنی حقووقی یه‌كسان له به‌رامبه‌ر كاری به‌رابه‌ر و له‌به‌ر چاوگرتنی مه‌زایا خانه‌نشینی ببوون.
