به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وامی كرێكارانی كارخانه‌ی “گازی بوتان” له ساوه، كارفه‌رمای ئه‌م كارخانه‌یه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی خواستی كرێكاران و ئه‌م كرێكارانه گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای چه‌ندین ڕۆژ كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی بوتان، سه‌رئه‌نجام ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ له دانیشتنی نێوان نوێنه‌رانی كرێكاران و كارفه‌رمای كارخانه و فه‌رمانداریی شاری ساوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت ناچار بوو كه له‌گه‌ڵ خواستی كرێكاران له‌وانه، “زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و ده‌رنه‌كرانی هیچكام له كرێكارانی مانگرتوو” ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێ. له‌م دانیشتنه‌دا كارفه‌رما ڕا‌سپێردرا كه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی داهاتوو به‌كرده‌وه ده‌ربێنێت.