ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی مسی ته‌كنار به‌رده‌سكه‌ن، به‌دوای په‌رداخت كردنی به‌شێك له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، پاش ١٣ ڕۆژ كۆتاییان به كۆبوونه‌وه و مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ٣٩ كرێكاری مه‌عده‌نه‌كانی مسی ته‌كنار به‌رده‌سكه‌ن له ڕۆژی ١٧ی سه‌رماوه‌زه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشابووه‌وه و مانیان گرتبوو. به‌دوای مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی ئه‌م كرێكارانه، به‌ڕێوه‌رانی ئه‌م مه‌عده‌نه، له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت كرد.